ئایا ده‌زانیت به‌رهه‌مه‌كانی هه‌نار باشترین جۆری "ڤیتامینه‌كان" له‌خۆ ده‌گرێت و له زۆرێك له‌نه‌خۆشییه‌كان به‌دوورت ده‌خاته‌وه؟. به‌ڵی ئه‌مه راستیه‌كه و پزیشكان روونیانكردۆته‌وه كه رۆژانه خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كوپ هه‌نار له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سوڕی خوێن ده‌تپارێزێت
خوێنه‌ری به‌رێز بابه‌یه‌كه‌وه زانیاریی له‌باره‌ی چه‌ند سودێكی دیكه‌ی هه‌نار به‌ده‌ست بهێنین، له‌وانه هه‌نار ئاستی كۆلسترۆڵی به‌سوود له‌ناو له‌شدا به‌رز ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری توشبوونت له مه‌ترسی كه‌م گه‌یشتنی خوێن بۆ دڵ له 44% كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه ده‌كرێت بڵێین هه‌نار هه‌م به‌سود و هه‌میش ته‌ندروسته بۆ دڵ، چونكه رێگری ده‌كات
له ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی "نۆره دڵی" واته "نوبه قلبیه"
پزیشكان ئه‌وه‌یان دووپاتكردۆته‌وه كه‌پێكهاته‌كانی هه‌نار پڕه له دژه ئۆكسیده‌كان، كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رێگری له‌دروست بوونی رۆنی ئه‌كسیدی "پلازما" ده‌كات، كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م رۆنه هۆكارێك بێت بۆ ووشكبوونی ده‌ماره‌كان
به‌ده‌ر له‌هه‌موو ئه‌م سوودانه‌ش ناوكی ناو ده‌نكه‌كانی هه‌نار هۆكارێكه بۆ چاڵاكبوونه‌وه‌ی مێشك و كه‌مكردنه‌وی بێتاقه‌تی و ئیسهالی درێژ خایه‌ن و سه‌ر ئێشه و لاوازبوونی بینین
شا هین