نوکته ی 1
کچێکی جوان ئه‌چێته دووکانی کوڕێک و ئه‌پرسێ
نوقوڵ چه‌ندی به چه‌ند
کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ
ده دانه‌ی به ماچێک
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێ
سه‌د نوقوڵم بده‌رێ و دوایی نه‌نکم دێت حسابت له‌گه‌ڵدا ده‌کات
نوکته ی 2
له ناوچه‌یه‌ک عاده‌ت وایه ژن یان مێرد، هه‌رکامێکیان بمرێت، ئه‌وه‌ی دیکه‌یان له‌به‌ر ده‌رگا ده‌وه‌ستێت و خه‌ڵک بۆ سه‌ره‌خۆشیکردن و هاوده‌ردی ئه‌ملاوئه‌ولای ماچ ده‌که‌ن و ئه‌وسا ده‌چنه ژووره‌وه
جارێک ژنێکی زۆر ناسک و له‌بار پیاوه‌که‌ی ده‌مرێت، خه‌ڵک سه‌ره ده‌گرن بۆ سه‌ره‌خۆشیکردن و ماچکردن، له ناویاندا کوڕێکی گه‌نجی قۆز و تامه‌زرۆ ده‌بێت. که سه‌ره‌ی دێت زۆر به تاسه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ژنه ماچ ئه‌کات و باوه‌شی پێدا ئه‌کات و ده‌یگووشێت و به‌خۆیه‌وه‌ی ده‌نووسێنی
خه‌ڵکه‌که ئه‌چن په‌لی کوڕه‌که ئه‌گرن تا له ژنه‌که‌ی دوور بخه‌نه‌وه، کوڕه‌که ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆی لێ قایم ئه‌کات ژنه‌ی خاوه‌نپرسه‌ش، که وه‌زعه‌که‌ی به دڵ ده‌بێت ئه‌ڵێ
ده توخوا وازی لێ بێنن، فه‌قیره بۆ پرسه‌که‌ی باوکیشم نه‌هاتبوو
نوکته ی 3
ژنێک ئه‌چێت بۆ پۆلیسخانه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌سه‌ر مێرده‌که‌ی تۆمار بکات. پۆلیسێک لێی ئه‌پرسێت
بۆچی ئه‌ته‌وێت داوا تۆمار بکه‌یت
ژنه‌که ئه‌ڵێ
سیانزه ساڵه مێرده‌که‌م شتم تێ ئه‌گرێت
پۆلیسه‌که ئه‌ڵێ
شتی چی
ژنه‌که ئه‌ڵێ
هه‌ر شتێکی به‌ر ده‌ست بکه‌وێت
پۆلیسه‌که لێی ئه‌پرسێت
باشه، سیانزه ساڵه مێرده‌که‌ت شتت تێ ئه‌گرێت، بۆچی ئه‌مڕۆ هاتوویت داوای له‌سه‌ر تۆمار ئه‌که‌یت
ژنه‌که ئه‌ڵێ
ئاخر ئه‌مڕۆ به‌رم که‌وت
شا هین