ئاوڕ
لێم ده‌رکه‌وه وه‌کو خۆر سه‌رما له جه‌سته‌م ده‌رکه
دڵیی سا‌رد و ته‌زیوه‌م به‌سۆزی خۆت گه‌رم که
چاوانی پڕ ساماڵت ڕووناکین بۆ ئه‌وینم
به‌شنه‌بای ئه‌شقی تۆ ژیان جوانتر ئه‌بینم
سۆز بڕژێنه وه‌ک باران بۆ دڵی خێر نه‌دیوم
هه‌وارم ڕه‌ش بۆته‌وه سروه‌ی تێدا نا بینینم
تارمایم لێ ڕاماڵه ئه‌ستێره‌م کز ئه‌نوێنێت
له ئاسمانت دابڕاوه چۆن جوانی بدره وشێنت
ئێستا بوومه کۆچه‌رێک کانیاوت نادۆزمه‌وه
سۆراغی جێ پێت ئه‌که‌م ئاسه‌وار نابینمه‌وه
پڕشنگ بده دڵمه‌وه سوژده بۆ چاو‌ت ئه‌به‌م
چنارم باڵا ئه‌گرێت سێبه‌ر بۆ جوانیت ئه‌که‌م
January 2010 خالید قه‌ڵادزییhama_khalid@hotmail.com