جۆره‌كانی سه‌وزه له‌وانه گه‌لا پان و په‌تاته و مۆز رێژه‌یه‌كی زۆر پۆتاسیۆمیان تێدایه و خواردنیان مرۆڤ له جه‌ڵته ده‌پارێزێت
ماڵپه‌ڕی (هیڵس زه نیوز) بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه زانایانی ئیتاڵی به پشتبه‌ستن به 8 لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه له ساڵانی 1966 تا 2009 له‌سه‌ر 280 هه‌زار نه‌خۆش ئه‌نجامیانداوه
له‌و ماوه‌یه‌ی كه زانایان لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه 5 هه‌زار و 500 كه‌س تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك و 3 هه‌زار و 100 كه‌س تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوونه
لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه ئه‌وانه‌ی سه‌وزه زۆر به‌كارده‌هێنن به رێژه‌ی 19 له سه‌د كه‌متر تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك و 8 له سه‌دیش كه‌متر تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بن
ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌وانه ئامۆژگاری خه‌ڵكی ده‌كه‌ن كه به رێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌و خواردنانه به‌كاربهێنن كه رێژه‌یه‌كی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایه
ئه‌و خواردنانه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری پۆتاسیۆمیان تێدایه بریتین له سۆیا، ماستی بێ چه‌وری، گیراوه‌ی خۆخ، فاسۆلیای وشك و بازلیا
شا هین