له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی ژیان "لیمۆ" به چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ر ناسراوه، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی جوانی و باری ده‌روونی، له‌هه‌مان كاتدا به‌رهه‌مه‌كانی "لیمۆ" رۆڵێكی كارایان له بنبڕكردنی چه‌ندین نه‌خۆشی
هه‌یه، وه‌ك توشبوون به "په‌سیو" هه‌روه‌ها هاوكاری له‌ش ده‌كات بۆ ده‌ردانی مادده زیانبه‌خشه‌كان
سودێكی دیكه‌ی "لیمۆ" ئه‌وه‌یه له‌رێگه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی دڵ به "كالسیۆم" مرۆڤ له‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه‌كانی "لیمۆ" رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه له‌چالاك كردنه‌وه‌ی ئامێری به‌رگری له له‌شی مرۆڤدا
له‌رووی جوانكاری "لیمۆ" كاریگه‌رییه‌كی نایابی بۆ سه‌ر پێستی روخسار هه‌یه، له‌وانه به‌هۆی دابه‌شبوونی ڤیتامین "سی" په‌ڵه‌ی سه‌ر ده‌م و چاو لا ده‌بات، هه‌روه‌ها خانه مردووه‌كانی ژێر پێستی ده‌م و چاو زیندووه ده‌كاته‌وه
له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه پێكردن بێت، پزیشكان له‌كاتی پێویست به زانایی ئامۆژگاری له‌باره‌ی به‌كارهێنانی "لێمۆ" ده‌ده‌ن، چونكه له‌كاتی دانانی له‌سه‌ر پێستی ده‌مو چاو و راسته‌وخۆ به‌ركه‌وتنی به تیشكی خۆر، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه كه په‌ڵه له‌سه‌ر ده‌مو چاو دروست بكات
شا هین