ئه‌و پیاوه به‌ریتانییه‌ی جگه‌ره كێشان تامردن ته‌نگی پێهه‌ڵچنی بوو، ئێستا له‌سه‌ر كێلی گۆڕه‌كه‌ی داواكارییه‌كی بۆ كه‌سانی جگه‌ره‌كێش هه‌یه. ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌كێشیت و حه‌ز ده‌كه‌یت داواكارییه‌كه‌ی بزانیت، فه‌رموو بیخوێنه‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه پیاوێكی جگه‌ره كێش به‌ناوی "ئه‌لبێرت دیك ویتامۆر"ی 85 ساڵً، پێش ئه‌وه‌ی به نه‌خۆشی هه‌وكردنی سییه‌كانی گیان له ده‌ست بدات، داوای له كه‌س و نزیكه‌كانی كردبوو، له‌سه‌ر كێلی گۆڕه‌كه‌ی داوا و ئامۆژگارییه‌ك بۆ كه‌سانی جگه‌ركێش بنووسن
بی بی سی زیاتر روونیكردۆته‌وه بۆیه كه‌س و كاره‌كه‌شی دوای كۆچی دوایی ئه‌لبێرت داواكه‌یان بۆ هێناوه‌ته دی و له‌سه‌ر كێله‌كه‌ی كه له یه‌كێك له گۆڕستانه‌كانی شاری له‌نده‌ن به‌خاكسپێردراوه نوسیویانه
جگه‌ره‌كێشان كوشتمی، تكایه وازی لێبێنن
له‌مباره‌یه‌وه پۆل سۆلیڤان كه له‌و كۆمپانیایه كار ده‌كات، كه ئه‌لبێرتی به‌خاكسپاردووه، وتویه‌تی ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره مردوویه‌ك ئه‌و جۆره داوایه بكات، به‌ڵام كاتێك زانیمان داواكه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه و ئامۆژگارییه‌كه بۆ جگه‌ره‌كێشه‌كان له‌سه‌ر زیانه‌كان، ئێمه‌ش داواكه‌یمان قبوڵ كرد
جێی ئاماژه‌یه ئه‌لبێرت بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ بنكه‌ی چاپه‌مه‌نی شاری له‌نده‌نی به‌ڕێوه بردووه
شا هین