فرۆیدی ده‌روونناسی نه‌مساوی پێیوایه، شتێك نییه ناوی خۆشه‌ویستی بێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه جنسه، بۆیه ویستی شتێك له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا بسڕێته‌وه كه به خۆشه‌ویستی ناوده‌برێت‌و پێیوابوو خۆشه‌ویستی وه‌همێك یان ئامرازێكه بۆ گه‌یشتن به سێكس‌و هه‌موو پیاهه‌ڵدانێكی خۆشه‌ویستی‌و دروشم‌و هونه‌ره‌كانیش هیچی تر نین، جگه له پێشه‌كییه‌كانی سێكس
واته سێكس به‌شێكی ڕه‌سه‌نه‌و خۆشه‌ویستیش لقێكێتی. ئایا ئه‌م بۆچوونه‌ی فرۆید ڕاسته بۆ ژیانی هاوسه‌رگیری
به‌پێی میتۆلۆژیا دێرینه‌كان، خۆشه‌ویستی یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیی نێوان ئاده‌م وحه‌وایه، كه وایكرد مرۆڤ ڕوو له سه‌رزه‌مین بكات، یان ئه‌وه‌ی به خۆشه‌ویستیی ئه‌فلاتۆنی ناوده‌برێت، كه به‌هه‌موو جۆرێك له مه‌سه‌له‌ی سێكس به‌دووره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك دیالۆگه‌كانی ئه‌فلاتۆن ده‌خوێنرێنه‌وه، خوێنه‌ر هه‌ست به‌وه ده‌كات كه له‌دوو توێی ئاخاوتنه‌كانیدا، ئه‌فلاتۆن بایه‌خ به ئیستاتیكای جه‌سته ده‌دات‌و به گرنگترین سیمای جوانیی داده‌نێت
سێكس ته‌نیا پرۆسه‌یه‌كی جه‌سته‌ییه‌و په‌یوه‌ندی به‌چێژو كات‌و شوێنه‌وه هه‌یه، هه‌رچی خۆشه‌ویستیه بارێكی ده‌روونیی قوڵ‌و به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ بوونی مرۆڤدا. سێكس حاڵه‌تێكی كاتییه‌و له‌گه‌ڵ خۆبه‌تاَلكردنه‌وه‌ی حه‌زدا كۆتاییدێت، به‌ڵام ئه‌ڤین حاڵه‌تێكی به‌رده‌وامه‌و له‌پێش‌و پاش خۆبه‌تاڵكردنه‌وه‌ی حه‌زی سێكسی درێژه‌ی ده‌بێت. سێكس له‌گه‌ڵ پیربوون یان نه‌خۆشیدا لاوازده‌بێت‌و نامێنێت، به‌ڵام خۆشه‌ویستی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و ئه‌وه‌نده ناكه‌وێته ژێر كاریگه‌رییه‌وه. بۆیه خۆشه‌ویستی ئامانجه‌و سێكسیش ئامڕازه. كه‌چی له‌لای فرۆید پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته. هه‌ڵبه‌ت چه‌ندان قوتابخانه‌ی فیكری‌و فه‌لسه‌فی‌و سایكۆلۆژی له‌ئارادان، كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێًك له‌و دوو چه‌مكه ده‌ڕوانن یان خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا هه‌یه
به‌ڵام باشتروایه بۆچوونی خه‌ڵك ساده بزانین له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
سه‌ناریا محه‌مه‌د، كه سێ ساڵه ژیانی هاوسه‌ریی پێكه‌وه ناوه‌و ده‌رچووی كۆلیژی زمانه‌و ئێستا خاوه‌نی منداڵێكه، باس له‌وه ده‌كات خۆشه‌ویستی به‌بێ سێكس نابێت‌و سێكسیش به‌بێ خۆشه‌ویستی نابێت، هه‌ركه‌سێكیش نكۆڵی له هه‌ریه‌كێكیان بكات، خۆی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت سروشتی مرۆڤ وه‌هایه، كه پێویستی به خۆشه‌ویستی‌و سێكسه، جا ئه‌و دووانه كامیان ڕه‌سه‌نتره، ئه‌وه زیاتر مه‌سه‌له‌یه‌كی فیكرییه‌و قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتری ده‌وێت، ئه‌وه‌ش بۆ بواری فیكر‌و ئه‌و كه‌سانه جێده‌هێڵم كه دوای ئه‌و جۆره پرسیارانه ده‌كه‌ون. پێموایه نه‌نگیش نییه، كاتێك مرۆڤ حه‌زه‌كانی خۆی تێربكات‌و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی بدات، به‌تایبه‌تی كاتێك ده‌گاته ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ئیتر هه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه‌تی ژیانی هاوسه‌رگیری پێكه‌وه‌بنێت، به‌ڵام سێكس به‌بێ هه‌ستوسۆزی مرۆڤه‌كان به‌ته‌نیا ده‌بێته كرده‌یه‌كی میكانیكی‌و مرۆڤ هیچ چیژێكی لێ وه‌رناگرێت، كه‌چی كاتێك له سێكسدا هه‌ستوسۆزو خۆشه‌ویستی ئاماده‌یی ده‌بێت، ئه‌وا بێگومان مه‌سه‌له‌كه ده‌گۆرێت
شاهۆ عه‌بدوڵلاَ ، ته‌مه‌نی 31 ساڵه‌و هێشتا به‌دوای كه‌سێكدا ده‌گه‌رێت كه چیرۆكی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵدا دروستبكات‌و ئینجا ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا پێكبهێنێت، ده‌ڵێت خۆشه‌ویستی بۆ من شتێكی پیرۆزه‌و ئه‌وه‌نده‌ی بیر له خۆشه‌ویستی ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وه‌نده بیر له سێكس ناكه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و واتایه نییه كه هه‌رگیز بیری لێ ناكه‌مه‌وه، به‌ڵكو كاتێك توانیم كه‌سێك وه‌ك هاوسه‌ر بۆ خۆم ده‌ستنیشانبكه‌م وه‌ك خۆشه‌ویست، ئه‌وده‌م له‌و ڕێگه‌یه‌وه سێكسیش دێته‌ئاراوه. ن هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی فرۆیدا نیم كه جنس به ئامانج ده‌زانێت‌وخۆشه‌ویستیش به ئامڕاز، ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا ژیانی مرۆڤه‌كان وه‌ك ژیانی ئاژه‌ڵه‌كانی لێ دێت‌و هه‌مووی یه‌ك پارچه ده‌بێته غه‌ریزه
سۆز عارف، كه ته‌مه‌نی 36 ساڵه‌و هێشَتا ژیانی هاوسه‌رگیری پێك نه‌هێناوه، باس له‌وه ده‌كات كه مرۆڤ تێكه‌ڵه‌یه‌كه له ئه‌قڵ‌و نائه‌قلانیه‌ت، هه‌ندێك جار ئه‌قڵ به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌یدا زاڵده‌بێت‌و هه‌ندێك جاری دیكه‌ش نائه‌قڵانێت." هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له كۆمه‌ڵگه ئێمه‌دا مرۆڤ هه‌ر له منداڵیه‌وه ده‌چه‌پێنرێت‌و ناچارده‌بێت حه‌زه‌كانی بشارێته‌وه. له‌لای ئێمه نه‌ك سێكس تابۆیه، به‌ڵكو خۆشه‌ویستیش بڤه‌یه چ جای كه‌سێك بوێرێت له دابونه‌رێتی باو‌و دواكه‌وتووی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌ربچێت. بۆیه ئێمه پێویستمان به گۆڕانكاری له ئه‌قڵدا هه‌یه، هه‌تا ڕاستییه‌كان وه‌ك خۆی ببینێت‌و حاشای لێ نه‌كرێت." ئینجا ده‌ڵێت: "مرۆڤ ئازاده له‌وه‌ی چۆن بیرده‌كاته‌وه‌و چ ڕایه‌كی هه‌یه، ڕه‌نگه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی فرۆیدی تیا ژیاوه، وه‌ك سه‌رده‌می ئێستای ئێمه بووبێت‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراوی هه‌بووبێت، ئه‌وه‌ش وای لێكردبێت به‌و جۆره بیربكاته‌وه‌و پێیوابێت كه سێكس ئامانجی مرۆڤه‌و خۆشه‌ویستی بوونی نییه. ئه‌مه ته‌نیا بۆچوونێكه‌و من ڕێزی لێ ده‌گرم، به‌ڵام پێموایه مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگتر هه‌یه له سێكس‌و خۆشه‌ویستی، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی ڕێزگرتنه له مرۆڤ. كاتێك كه زانیم به‌رامبه‌ره‌كه‌م ڕێزم لێ ده‌گرێت‌و مافه‌كانم پێشێل ناكات، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه جۆره ڕایه‌ڵه‌یه‌ك له‌نێوان خۆی‌و مندا دروستده‌كات، ئه‌و ڕایه‌ڵه‌یه‌ك من به لێكترگه‌یشتن ناوی ده‌به‌م‌و له‌و ڕێگه‌یه‌وه دیدو بۆچوونه‌كانمان ئاڵگۆڕده‌كه‌ین‌و دڵنیابووم له‌وه‌ی هه‌ردووكمان ڕێز له بیروبۆچوونی یه‌كتر ده‌گرین. دوا به‌دوا ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی تر دێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌چ ئاڕاسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات، بۆیه من ڕێز‌و تێگه‌یشتن له‌یه‌كتریم له مه‌سه‌له‌كانی تر به‌لاوه گرنگتره، له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه خۆشه‌ویستی‌و ته‌نانه‌ت سێكسیش به‌هایه‌كی مرۆیی ده‌بێت، ئه‌گینا هه‌ندێك جار هه‌یه دوو مرۆڤ یه‌كتریشیان خۆشده‌وێت، به‌ڵام لێكترنه‌گه‌یشتوون‌و دواجار یه‌كتری به‌جێده‌هێڵن
سامان كه‌ریم، ته‌مه‌نی 29 ساڵه‌و فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیای هێڵی ئاسمانییه، پێیوایه خۆشه‌ویستی‌و سێكس پێداویستیی مرۆڤن، هه‌روه‌ك چۆن مرۆڤ پێویستی به خواردن‌و خواردنه‌وه هه‌یه‌و نه‌بوونیشی مرۆڤ ته‌نگه‌تاوده‌كات، بۆیه ئه‌و دوو شته بۆ مرۆڤ گرنگن، جا ئه مرۆڤه نێربێ یان مێ." هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا باسكردن له‌م مه‌سه‌لانه كه‌مێك ئاساییبۆته‌وه‌و مرۆڤیش به حوكمی گۆڕانكارییه‌كان ده‌توانێت به‌شێك له غه‌ریزه‌كانی تێربكات، جا هه‌ریه‌كه‌ی به‌و جۆره‌ی خۆی باوه‌ڕی پێیه‌تی
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سێكس‌وخۆشه‌ویستی كامیان له ێشترن، سامان كه‌ریم ده‌ڵێت هه‌ردووكیان گرنگن‌و له‌یه‌ك تای ته‌رازوودا دایانده‌نێم، چونكه من ناتوانم كه‌سێكم خۆشبووێت‌و ئه‌ویترم نه‌بێت یان، سێكسم هه‌بێت‌و خۆشه‌ویستیم نه‌بێت بۆیه هه‌ردووكیان بۆ من وه‌ك یه‌ك وان
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه‌دا، هه‌ندێك پێیانوایه خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ژیانی هاوسه‌ریدا له‌ناوده‌چێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی غه‌یزه‌ی سێكسی دێته پێشه‌وه، به‌وه‌ش ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی هه‌بووه كۆتاییدێت هه‌ربۆیه هه‌ندێك له گه‌وره كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كان ته‌نیا خۆشه‌ویستییه‌كی ڕۆحیان كردوه‌و ڕازیی نه‌بوون په‌یوه‌ندیی سێكسی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كانیاندا ئه‌نجامبده‌ن، له‌وانه‌ش گه‌وره ئه‌ده‌یبی فه‌ڕه‌نسی ئونوریه دی بلزاك كه بۆ ماوه‌ی سی ساڵ له په‌یوه‌ندییه‌كی ڕۆحی‌دا بوو له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، بێ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ په‌یوه‌ندیی سێكسی به‌رێت
ناو هه‌فتانه
ئه م بابه ته له مالپه ری خه ندان وه رگیراوه