ده‌سه‌ڵاتدارانی چین گه‌وره‌ترین سایتی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به فێركردنی هاكیان داخست كه ناوی بلاك هۆك-ه‌و سێ كه‌سیشیان ده‌ستگیركرد كه پێده‌چێت په‌یوه‌ندییان به‌و سایته‌وه هه‌بێت.
ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه دێت كه كۆمپانیای به ناوبانگی گوگڵ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات له بازاڕه‌كانی چیندا پاشه‌كشه‌ده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی هاككردنه‌وه، هه‌رچه‌نده حكومه‌تی چین ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و هێرشانه‌ی دژی گوگڵه‌وه هه‌بێت.
میدیاكانی چین باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بلاك هۆك هه‌زاران ئه‌ندامی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رێت كۆكردووه‌ته‌وه‌و فێری چه‌ندین وانه‌ی بواری هێرشی ئه‌لیكترۆنی‌و ترۆجان كردووه كه تایبه‌ته به هاككردن.
ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی بلاك هۆك كه پاره ده‌ده‌ن 12هه‌زار كه‌سن‌و ژماره‌ی ئه‌ندامانی بێ به‌رامبه‌ریش نزیكه‌ی 170هه‌زار كه‌س ده‌بن.
چین خاوه‌نی زۆرترین به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێته به‌شێوه‌یه‌ك كه ژماره‌ی به‌شداربووانی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه ده‌گاته 350ملیۆن كه‌س.
له خه ندان وه رگیراوه