ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی ئیسپانیا رایانگه‌یاند كه دوێنێ له‌به‌رده‌م شاره‌وانی شاری ئیشبیلییه‌دا لاوێكی كوردی كوردستانی سوریا تاكێك پێڵاوی گرتۆته ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، به‌ڵام ئه‌ردۆغان خۆی نه‌وی كردووه و پێڵاوه‌كه به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه‌وتووه
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا رایانگه‌یاند ئه‌ردۆغان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی هاریكاریی رۆشنبیری سه‌ردانی شاره‌وانی ئیشبیلییه‌ی كردبوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له بینای شاره‌وانییه‌كه هاتۆته ده‌ره‌وه و ویستوویه‌تی سواری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بێت، لاوه كورده‌كه تاكه پێڵاوكه‌ی تێگرتووه و به‌ده‌نگی به‌رز وتوویه‌تی "بژی كوردستانی ئازاد".
ئه‌و لاوه كورده كه ته‌مه‌نی 27 ساڵه، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسپانیاوه ده‌ستگیركرا
شا هین