به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی یونسكۆ خه‌ڵكی جیهان به 6 هه‌زار زمان قسه ده‌كه‌ن و زیاتر له سێ هه‌زاریان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی له‌ناوچوون بوونه‌ته‌وه.
به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی زگماكه‌وه، رێكخراوی یونسكۆ له راپۆرتێكدا بلاَویكرده‌وه: 6 هه‌زار زمان له جیهاندا هه‌ن و 3 هه‌زاریان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی له‌ناوچوون بوونه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن گروپێكی بچوكه‌ی خه‌ڵكه‌وه به‌كارده‌هێنرێن و هیچ هیوایه‌كیان به‌مانه‌وه‌ی نییه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرتی رێكخراوی یونسكۆدا هاتووه: 96%ی زمانه‌كانی جیهان ته‌نها له‌لایه‌ن 4%ی خه‌ڵكی جیهانه‌وه به‌كاردێن و ئاماژه‌یشی به‌وه داوه كه له كۆمه‌ڵه دورگه‌ی پاپوئای گینه‌ی نوێ له كاتێكدا كه ژماره‌ی دانیشتوانی ناگاته 7 ملیۆن كه‌س، زیاتر له 800 زمان هه‌ن و هه‌ندێك له‌و زمانانه ته‌نها له لایه‌ن ژماره‌یه‌كی كه‌متر له 200 كه‌سه‌وه به‌كاردێن.
یونسكۆ ده‌ڵێت: "ده‌بێ هه‌وڵبده‌ین ئه‌و زمانانه‌ی كه كه‌متر گه‌شه‌یان كردوه له پاڵ زمانه‌كانی دیكه‌دا بمێننه‌وه".
زمانی كوردی كه یه‌كێكه له سه‌د زمانی یه‌كه‌می جیهان و له لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی كوردستانه‌وه به‌كاردێت، تا ئێستا له وڵاتانی ئێران و توركیا و سوریا به ره‌سمی نه‌ناسێنراوه و رێگه‌ش نادرێت كورده‌كان به زمانی خۆیان بخوێنن
له خه ندان وه رگیراوه