ئه‌لیسا، گۆرانیبێژی ناوداری لوبنانی پاش ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی له شاری هه‌ولێر سازیكرد، خۆشحاڵی خۆی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماده‌یی خۆشی نیشیاندا بۆئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی تر له كوردستاندا بگێڕێت.
ئه‌لیسا كچه گۆرانیبێژی لوبنانی به‌ر له به‌جێهێشتنی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لوبنان، له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، خۆشحاڵی خۆی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی و ئاهه‌نگگێڕانی له كوردستان ده‌ربڕی.
ئه‌لیسا وتی "له‌كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌دا جه‌ماوه‌ر زۆر له‌گه‌ڵمدا گونجابوون و هه‌ستم نه‌ده‌كرد بۆ جه‌ماوه‌رێك گۆرانی ده‌ڵێم كه عه‌ره‌ب نین.
راشیگه‌یاند كه گه‌لی كورد گه‌لێكی باشن و هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانیان خۆش ده‌وێت سه‌رسام بووم به هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان، له‌داهاتوودا هه‌ر بانگهێشتێكی تریش قبوڵ ده‌كه‌م بۆ ئاهه‌نگگێڕان له كوردستاندا.
رۆژی هه‌ینی ئه‌لیسا كچه گۆرانیبێژی لوبنانی، به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌س ئاهه‌نگێكی گۆرانی له‌شاری هه‌ولێر گێڕا
شا هین