كۆمپانیای به‌ناوبانگی گووگڵ له‌قۆناغی كۆتایی ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌كدایه كه‌به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا یارمه‌تیده‌دات بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییانه‌ی له‌دژی ئه‌نجامدراون و ره‌نگه سه‌رچاوه‌كانیان له‌چینه‌وه بن.
رۆژنامه‌كه له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ڕێككه‌وتننامه‌كه كه نه‌یان ویستووه ناویان ئاشكرابكرێت بڵاویكرده‌وه: ئامانج له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه چاككردنی پرسی به‌رگریكردنه له‌گووگڵ و به‌كارهێنه‌رانی دژی هێرشی ئه‌لیكترۆنی له‌داهاتوودا.
ئه‌و سه‌رچاوانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌هاوپه‌یمانی گووگڵ له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا كه‌گه‌وره‌ترین رێكخراوی چاودێریكردنی ئه‌لیكترۆنییه له‌جیهاندا رێ به‌هه‌ردوولا ده‌دات زانیاری گرنگ ئاڵوگۆڕ بكه‌ن به‌ڵام رێنمایی و سیاسه‌ته‌كانی گووگڵ پێشێل ناكرێن و مه‌ترسییان نیه بۆ به‌كارهێنه‌رانی گووگڵ كه گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ڕی گه‌ڕانه له‌جیهاندا
له خه ندان وه رگیراوه