کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق بڕیاریدا هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاری سلێمانیدا له سەعات 9ی شه‌و تا 6ی به‌یانی قه‌ده‌غه‌بکرێت.
له بەیاننامەکەدا هاتووه "له‌سه‌ر پێشنیاری لیژنەی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی و بۆ پاراستنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیست و قه‌واره سیاسییه‌کان و پاڵێوراوان و رێگرتن له هه‌ر رووداوێکی هاتوچۆ و پاراستنی ئارامی هاووڵاتییان، ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق بڕیاری دا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسییه‌کان و پاڵێوراوانیان له سه‌عات 9ی شه‌وه‌وه تا 6ی به‌یانی قه‌ده‌غه بێت".
بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ئه‌م بڕیاره له‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت و تا کۆتاییهاتنی ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام ده‌بێت
ئه‌وەشی خستووه‌ته‌ڕوو که هه‌ر قه‌واره و لایه‌نێک بڕیاره‌که پێشێل بکات رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی:
بڕیار
له‌سه‌ر پێشنیاری لیژنەی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی و بۆ پاراستنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیست و قه‌واره سیاسییه‌کان و پاڵێوراوان و رێگرتن له هه‌ر رووداوێکی هاتوچۆ و پاراستنی ئارامی و هاووڵاتییان، ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق بڕیاری دا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسییه‌کان و پاڵێوراوانیان له سه‌عات 9ی شه‌وه‌وه تا 6ی به‌یانی قه‌ده‌غه بێت و بڕیاره‌که‌ش له‌مڕۆ هه‌ینی 19ی شوبات جێبه‌جێ ده‌کرێت و تا کۆتاییهاتنی ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر قه‌واره و پاڵێوراوێکیش پێشێلی ئه‌و بڕیاره بکات رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه
ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران
خه ندان