بۆ ئه‌وه‌ی ژنێكی تر بۆ مێرده‌كه‌ی بهێنێت، ژنێكی سعودی 1500 كیلۆمه‌تر بڕی و داخوازییه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد.
رۆژنامه‌ی "وه‌ته‌ن"ی سعودی بڵاویكرده‌وه كه ژنێكی سعودی له‌پارێزگای عنێزه‌ی ناوچه‌ی قه‌سیم رازی بووه مێرده‌كه‌ی ژنی به‌سه‌ردا بهێنێت، هه‌ر خۆشی چووه بۆ ماڵی بوكی تازه بۆ شاری زه‌هرانی باشوری وڵاته‌كه و ماره‌ییه‌كه‌ی بۆ ماڵی بوكه‌كه بردووه.
به‌نده‌ر بن ناسر ئه‌لمه‌رزوق مێردی ژنه‌كه و زاوای نوێ سوپاسی ژنی یه‌كه‌می كرد له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی جوامێرانه و ئازایانه‌ی و جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژنه كۆنه‌كه‌ی هیچ ناره‌زایه‌تیه‌كی ده‌رنه‌بڕیوه، به‌ڵكو یه‌كه‌م كه‌س بووه پیرۆزبایی لێكردووه.
ئه‌لمه‌رزوق دوپاتیشیكرده‌وه ژنه‌كه‌ی نه‌ك ته‌نها رازی بووه له‌سه‌ر ژنهێنانی به‌ڵكو دوای ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی بوكی تازه ترسی هه‌یه له هاوسه‌رگیرییه‌كه، سور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆی بچێت بۆ پارێزگای زه‌هران كه ماڵی بوكه‌ی لێیه بۆ قه‌ناعه‌تپێكردنی.
ئه‌لمه‌رزوق وتی: "له‌گه‌ڵ ژنه كۆنه‌كه‌مدا چووین بۆ شاری زه‌هران كه 1500 كیلۆمه‌تر له شوێنی تیشته‌جێبوونمانه‌وه دووره و ژنه تازه‌كه‌م ماره‌كرد"
له خه ندان وه رگیراوه