ئاژانسی هه‌واڵی بیلگای به‌لجیكی بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی پێكادانی چه‌ند شه‌مه‌ندۆفێرێك له‌ده‌ره‌وه‌ی برۆكسڵی پایته‌ختی به‌لجیكا، 20 كه‌س كوژراون‌و به ده‌یانی تر بریندار بوون.
دیرك بیته‌رز سه‌رۆكی شاره‌وانی هالی كه رووداوه‌كه له‌نزیك ئه‌و شارۆچكه‌یه‌وه روویداوه، وتی: "تائێستا روون نییه ژماره‌ی ئه‌و شه‌مه‌ندۆفێرانه‌ی به‌یه‌كیاندا داوه، چه‌ندن، هاوكات كۆمپانیای سالیز كه له بواری گه‌یاندندا كار ده‌كات رایگه‌یاندووه، سێ شه‌مه‌ندۆفێر له پێكادانه‌كه‌دا به‌شدار بوون.
به‌م هۆیه‌وه كۆمپانیای "یۆرۆستار" هه‌موو گه‌شته‌كانی خۆی راگرت كه له‌نێوان له‌نده‌ن‌و برۆكسل دایه، وه‌ك رێوشوێنێكی خۆپارێزیی.
رووداوه‌كه له‌كاتێكدا بووه، كه هاوڵاتیان رووه‌و كاره‌كانیان رۆیشتوون، سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانیش رایانگه‌یاند، برینداره‌كان بۆ نزیكترین شوێن گوازراونه‌ته‌وه، كه هۆڵێكی وه‌رزشییه، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی فریاگوزاری خێرا بۆیان.
ئه‌م رووداوه یه‌كێكه له هه‌ره رووداوه ترسناكه‌كانی ئه‌وروپا، له‌رووی ژماره‌ی كوژراوانه‌وه، له‌ساڵی 2006ه‌وه، كاتێك له به‌لقان 41 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 180ی تریش بریندار بوون له‌رووداوێكی هاوشێوه‌دا
شا هین