ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایانی بواری ئابووری به‌ریتانیا داوایان له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان كردوه به زووترین كات كێشه‌ی كورتهێنانی بودجه چاره‌سه‌ر بكات.
ژماره‌یه‌ك له ئابووریناسی به‌ریتانیا له نامه‌یه‌كدا كه له گۆڤاری سانده‌ی تایمز بڵاویانكردۆته‌وه رایانگه‌یاندووه كه "گه‌ر حكومه‌ت به زووترین كات كێشه‌ی كورتهێنانی بودجه چاره‌سه‌ر نه‌كات، ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه رێژه‌ی سو‌و به‌رز بێته‌وه و به‌ریتانیا نه‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی قه‌یرانی ئابووری تێپه‌ڕێنێت، بۆیه پێویسته حكومه‌ت به زووترین كات كێشه‌ی كورتهێنانی بودجه چاره‌سه‌ر بكات".
زانایانی بواری ئابووری به‌ریتانیا له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌یاندا داوایانكردوه به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی وه‌زیری دارایی، حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌بێ ئه‌مساڵ قه‌رزه‌كانی بداته‌وه و ته‌ئكیدیشیان كردۆته‌وه كه حكومه‌ت نابێت بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی رێژه‌ی باج به‌رز بكاته‌وه به‌ڵكو پێویسته خه‌رجیه‌كانی خۆی كه‌مبكاته‌وه.
شاره‌زایانی بواری ئابووری داوایان له براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی وڵاته‌كه‌یان كردوه ستراتیژییه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و بڕی بودجه بگرێته‌به‌ر.
به‌ریتانیا یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی پیشه‌سازییه كه تووشی كێشه‌ی كورتهێنانی بودجه بووه و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ش له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه كورتهێنانی بودجه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای وڵاته‌كه‌ی ناگونجێت و وه‌زیری خه‌زێنه‌ش رایگه‌یاندووه ستراتیژییه‌كی دیاریكراوی بۆ دابه‌زاندنی رێژه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر حكومه‌ت گرتۆته‌به‌ر
شا هین