قه‌شه هێلیگ ڤالانتاین له ساڵی 269 دوای مه‌سیح له ئیتاڵیا ژیاوه و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆشه‌ویستییان كردووه به شه‌رعییه‌تی ئاینی مه‌سیح له‌یه‌كی ماره‌كردوون. ئه‌م قه‌شه‌یه به‌وه ناسرابوو كه گوڵی ده‌كرد به دیاری بۆ هه‌موو خۆشه‌ویسته‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ماره‌كراون. ئه‌م كاره‌شی دژی ڕۆمانییه‌كان ئه‌نجامده‌دا كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ماره‌كردن به شه‌رعییه‌تی مه‌سیح له ئیتاڵیا قه‌ده‌غه‌كرابوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحی په‌یڕه‌ونه‌ده‌كرا. هه‌رچه‌نده ڤالانتاین له لای پاشای كلاودیۆسی دووه‌م كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و په‌سه‌ند بووه، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ی بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه پاشا ڕقی لێ هه‌ڵبستێ و بڕیاربدا له 14-2-269 له سێداره‌ی بدا. به‌ڵام له‌پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحی و له دوای مردنی ڤالانتاین به 200 ساڵ، قه‌شه گێلاسیس بڕیاریدا 14ی شوباتی هه‌موو ساڵێك ببێته ڕۆژی خۆشه‌ویستی جیهانی كه به ناوی (ڤالانتاین)ه‌وه ناونرا. بۆیه هه‌تا ئه‌مڕۆ له
سه‌رتاسه‌ری جیهان و كوردستانیش ئه‌و یاده پیرۆزه ده‌كرێته‌وه
خه‌ندان - فێنك كامه‌ران