قوتابخانیه‌کی سه‌ره‌تایی له رۆژئاوای به‌ریتانیا به هۆی قه‌ده‌غه کردنی گۆڕینه‌وه‌ی کارتی ڤه‌له‌نتاین له نێوان قوتابییه‌کان، ره‌خنه‌ی لێ گیرا.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، قوتابیانی قوتابخانه‌ی "شکۆم" له به‌ریتانیا ئه‌مساڵ ناتوانن کارتی ڤه‌له‌نتاین بده‌ن به یه‌کتر، چونکه به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه که قوتابییه‌کان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ته‌مه‌نه که هه‌ست و سۆزیان بپشکنن و لێی تێبگه‌ن.
"پیته‌ر تێنره‌ر" به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی شکۆم به دایک و باوکی قوتابیانی گوتووه، گه‌ر کارتی ڤه‌له‌نتاین به‌ده‌ست هه‌ر قوتابیه‌ک ببینن، لێی ده‌ستێندرێت.
دایکی یه‌کێک له قوتابیان ده‌ڵێت: " ئه‌م بڕیاره هه‌ڵه‌یه، چونکه ئه‌وانه منداڵن، نابێت بیانشکێننه‌وه، له حاڵێک‌دا قوتابخانه‌کانی دیکه دیسکۆیان هه‌یه."
ئه‌م ئافره‌ته گوتی: "ئه‌مه زۆر بێ‌تامه، کاتێک ئه‌م بڕیاره‌م بیست، باوه‌ڕم نه‌کرد. کوڕی من شه‌ش ساڵانه و له منداڵیه‌وه هاوڕێی کچی هه‌بووه، ئه‌و ده‌ڵێت کاتێک گه‌وره بووین پێکه‌وه زه‌ماوه‌ند ده‌که‌ین، به‌ڵام ئێمه زۆر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به جیددی وه‌رناگرین."
به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که له به‌یاننامه‌یه‌ک‌دا گوتوویه‌تی، منداڵه‌کان کاتێک "جوابیان نادرێته‌وه"، غه‌مبار ده‌بن و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌رسه‌کانیان.
ئه‌و گوتی، منداڵه‌کان ده‌بێت راوه‌ستن تاکو بگه‌نه باڵغیی له هه‌ست و کۆمه‌لایه‌تی بوونیان و پابه‌ند بوون به هاوڕێیه‌تی ده‌رک بکه‌ن.
دایک و باوکان پێیان وایه رێوڕه‌سمی ڤه‌له‌نتاین، کلتوورێکی جوانه. زۆر یه‌ک به بیستنی ئه‌م هه‌واڵی پێکه‌نیون و قوتابییه‌کانیش سه‌ریان سوڕماوه و نازانن چ باسه، چونکه ئه‌وان ساڵانی پێشوو به بێ کێشه کارتی ڤه‌له‌نتاینیان ده‌گۆڕیه‌وه.
شا هین