Kurdish musik  

له‌ رۆژی ڤالانتایندا كوردستان سێو باران ده‌كرێت 13

له‌ رۆژی جیهانی خۆشه‌ویستیدا "ڤالانتاین" له‌ 14/2 له‌ 44 شار و شارۆچكه‌ی كوردستان پرۆژه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌یی كردنی سێوی مێخه‌كڕێژ به‌ڕێوه‌ده‌چێ و تێیدا كوڕان و كچانی كورد سێو مێخه‌كڕێژ ده‌كه‌ن. ده‌رباره‌ی شوێن و كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆژه‌كه‌ سه‌یوان سه‌عیدیانی خاوه‌ن پرۆژه‌كه‌ گوتی: بۆ ئه‌مساڵ كه‌ پرۆژه‌ی سێوی مێخه‌كڕێژ له‌ قۆناغی به‌نه‌ته‌وه‌یی كردندایه‌، له‌ كاتژمێر 10ی به‌یانیدا له‌ 44 شار و شارۆچكه‌ی كوردستان پرۆژه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ و له‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ: "هه‌ولێر- هوتێل چوار چرا / هۆڵی گۆران،هۆڵی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر، هۆڵی گه‌له‌ری‌ شانه‌ده‌ر / پاركی‌ شانه‌ده‌ر، هۆڵی ریستۆانتی‌ ڤالانتاین / سه‌ر رێگای‌ مه‌سیف ـ سه‌لاحه‌ددین". كه‌ركوك / مۆزه‌خانه‌ی كه‌ركوك، هۆڵی قشڵه، پردێ‌‌ / هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی، شه‌قڵاوه‌ / هۆڵی په‌یمانگای‌ ته‌كنیكی‌، رواندز / هۆڵی سه‌نته‌ری‌ لاوان‌،خه‌لیفان / هۆڵی لیژنه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ خه‌لیفان، چۆمان / كۆمه‌ڵگای‌ كارگێڕی، هۆڵی سه‌نته‌ری‌ رۆشنبیری، پیرمام / هۆڵی قوتابخانه‌ی‌ بنه‌ڕه‌تیی‌ هێدی ، ته‌نیشت كتێبخانه‌ی‌ گشتی‌، بلێ / هۆڵی هه‌رمان، هه‌ریر / هۆڵی رۆشنبیری، كه‌سنه‌زان / هۆڵی قوتابخانه‌ی شه‌هید حه‌سه‌ن نه‌جار‌، مه‌خموور / هۆڵی دڵزار له‌ سه‌نته‌ری‌ رۆشنبیری هونه‌ری‌ قه‌ره‌چووغ، سۆران/ هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ رۆشنبیری و هونه‌ر‌. سلێمانی / گه‌له‌ریی ته‌وار، چه‌مچه‌ماڵ‌ / هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی، هه‌ڵه‌بجه‌ / گه‌له‌ریی هه‌ڵه‌بجه‌،هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌‌ / كتێبخانه‌ی شاره‌زوور ـ هۆڵی مه‌حوی، ‌كۆیه‌ / هۆڵی نه‌جیبه‌خان، نزیك فولكه‌ی سه‌وز، ناحیه‌ی رزگاری / ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی رووناكبیریی كه‌ركووك ـ په‌یكه‌ری ئه‌نفال،كه‌لار / پاركی ژینا، كفری / هۆڵی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان، ‌رانیه‌ / په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان‌ ـ هۆڵی هونه‌ر، پێنجوێن/ كتێبخانه‌ی گشتی، ده‌ربه‌ندیخان / هۆڵی رۆشنبیری،خانه‌قین‌ / ناوه‌ندیی كلتووری خانه‌قین،خورماڵ‌‌ / هۆڵی گوڵ‌ عه‌نبه‌ر، قه‌ڵادزێ‌‌ / هۆڵی فه‌رهه‌نگخانه‌. دهۆك / ژیان هوتێل، دهۆك / هۆلا شه‌هید سه‌لمان،سێمێل/ هۆلا رۆژ‌، زاخۆ / هۆلا سه‌نته‌رێ‌ ‌ ره‌وشه‌نبیری‌‌،خانكێ‌ / بنگه‌هێ‌ لالش، سه‌رسنگ / هۆلا سه‌نته‌رێ‌ سه‌رسنگ، ئامێدی / هۆلا ره‌وشه‌نبیری‌ و هونه‌ری یا ئامێدی،كانی ماسێ‌ / هۆلا سه‌نته‌رێ‌ كانی‌ ماسێ،باشیك / هۆلا 7 ی ئایارێ‌، به‌رده‌ڕه‌ش / هۆلا مقداد مه‌تحه‌ت به‌درخان،ئاكرێ ‌/ هۆلا بزاڤا ره‌وشه‌نبیری‌، شێخان / هۆلا جه‌وهه‌ر‌، شنگال / هۆلا شه‌هیدێن گر عه‌زیز. جێی ئاماژه‌یه‌ سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی پرۆژه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌یی كردنی سێوی مێخه‌كڕێژ سه‌فیری ئاشتی شیرین ئامێدییه‌.
مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه‌
ئه م بابه ته له مالپه ری دوورگه وه رگیراوه

سه‌رنجی خۆت بنووسه‌

تا ئێستا سه‌رنج نیه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌
*ناو:
ئیمه‌یڵ:
سه‌رنجی تازه‌م به‌ ئیمه‌یڵ پێبگات
ئیمه‌یڵه‌که‌م دیار نه‌بێت
*سه‌رنجی خۆت: