سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو له سنوری ناحیه‌ی سیده‌كان ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانی به‌زاند و بۆ ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر سنوره‌كه‌دا سوڕایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناوچه‌ی خواكوڕكی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سیده‌كان رایگه‌یاند: له سه‌عات 7 ی به‌یانی ئه‌مڕۆوه فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو به‌نزمی به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌ی خواكورك و لۆلان و بۆلی و گونده سنورییه‌كاندا بۆ ماوه‌ی زیاتر له 3 سه‌عات سوڕایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه فڕۆكه‌كه هیچ بۆردومانێكی ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵام دووباره ترس و نیگه‌رانی لای هاووڵاتیان دروستكردۆته‌وه.
شا هین