كودی یان كولەكەی هاوینی بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە لەبەر ئەوەی كە رێژەیەكی بەرزی لە ریشاڵی تێدایە، جگە لە چەندین كانزا و ڤیتامین و مادەی دژەئۆكسان. كودی بڕێكی كەم وزە و بڕێكی زۆری ئاو لەخۆدەگرێت. هەروەها خواردنی كولەكە كۆئەندامی دڵ و سووڕان دەپارێزێت. پێكهاتووەكانی كولەكە بەتایبەتی رێژە بەرزەكەی ریشاڵ و مادە دژەئۆكسانەكان و ڤیتامینەكان رۆڵیان هەیە بۆ پاراستنی خوێنبەرەكان لە رەقبوون كە ئەگەر لە خوێنبەرەكانی تاجی دڵدا رووبدات ئەوا نۆرەیەكی دڵ سەرهەڵدەدات كە لەوانەیە كوشندە بێت. ئەم پێكهاتووانەی كودی دەمانپارێزن لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە كە ئەویش وەكو ئاڵۆزییەك فاكتەرێكی نێگەتیڤی بەهێزە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی دڵ بەتایبەتی ئەگەر فاكتەرەكانی تری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ لە ئارادابن وەكو قەڵەوی، تەمەن، جگەرەكێشان، كۆلیستیرۆلی بەرز، كەمیی جوولە و وەرزش. بڕە باشەكەی كانزای مەگنسیۆمی كولەكە رۆڵی هەیە لە دابەزاندنی پەستانی خوێن لەو كاتی كە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هۆكارێكی هاندەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی دڵ.
شا هین