هەڵمەتی بانگەشە و پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن لەلایەن لیست و قەوارە جیاجیاکانی عیراق و هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دەستیپێکرد.
لەگەل کۆتایی دوا چرکەی رۆژی پێنج شەممە 11ی شوبات و دەستپێکردنی یەکەم چرکەی هەینی 12ی شوبات بە کاتی هەولێر و بەغدا، زۆرێک لە قەوارە و لیستەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان لەکەناڵەکانی راگەیاندنەوە دەستیان کرد بە بانگەشەکردن بۆخۆیان، ئەمەش لەپێناو ئەوەی لە پارێزگاکاندا بە بەدەستهێنانی دەنگێکی زۆری ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە، زۆرترین کورسی لە پەرلەمانی عیراق بۆخۆیان دابین بکەن.
لە هەرێمی کوردستان لیستی هاوپەیمانی کوردستانی بە سەرپەرشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشداری چەند لایەنێکی دیکە لە دیارترین لیستەکانە کە لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عیراقدا توانی 58 کورسی بۆخۆی دەستەبەر بکات، پاش ئەویش لیستەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دێن.
له خه ندان وه رگیراوه