کورته فیلمی (ژوانی که‌مانچه) له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا کاری وێنه‌گرتنی کۆتایی پێهات، چیرۆکه‌که‌ی باس له عشق و خۆشه‌ویستی و ژوان و زیندووبوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییه‌کی مردوو ده‌کات.
ئه‌و فیلمه له سیناریۆ و ده‌رهێنانی (په‌روه‌ر تاریق)ه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مایی هه‌ولێر سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ فیستیڤاڵی کورته فیلمی هه‌ولێر به‌رهه‌م هاتووه.
ده‌رهێنه‌ر په‌روه‌ر تاریق له لێدوانێکی دا بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن، گوتی: بۆ فێستیڤاڵی کورته فیلمی هه‌ولێر کاری وێنه‌گرتنی کورته فیلمی ژوانی که‌مانچه له سیناریۆ و ده‌رهێنانی خۆم کۆتاییم پێ هێنا.
له فیلمی (ژوانی که‌مانچه) هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د مه‌غدید و کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس و دڵنیا ته‌ها وه‌ک ئه‌کته‌ر له‌م فیلمه‌دا به‌شدارن، محه‌مه‌د سابیر کاری مکیاژ، به‌ختیار عه‌بدولره‌حمان کاری ده‌نگ و هاوکار فه‌رهاد کاری رووناکی و وێنه‌گرتنی ئه‌نجامداوه، کاری ئاماده‌کردنی موزیک له لایه‌ن بژار بچکۆل بۆی کراوه.
له‌باره‌ی ناوه‌رۆکی فیلمه‌که ده‌رهێنه‌ر گوتی: ناوه‌رۆکی کورته فیلمه‌که باس له زیندووبوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییه‌کی مردوو ده‌کات که رووحی مردووه‌که له‌ناو که‌مانچه‌یه‌ک به‌جێماوه.
شا هین