Kurdish musik  

برۆكۆلی بۆ پاراستنی دڵ 18

پێكهاتەكانی برۆكۆلی بە شێوەیەكی سەرەكی سیفەتی دژەشێرپەنجەیان هەیە، گلوكۆسینۆلێتەكان. ئەو مادە گرنگانەی كە كانزای سەلفەریان تێدایە لەناو برۆكۆلیدا، توانای جگەر زیاد دەكەن بۆ هاوسەنگكردنەوەی مادە زیانبەخشەكان لە لەشدا. ئەگەر ئەم مادە زیانبەخشانە لە لەشدا هاوسەنگ نەكرێنەوە، كاریگەری دەكەنە سەر پەردەی خانە و مادەی د ن ئا ئەم كاریگەرییە دەبێتە هۆی گەشەكردن و دابەش بوونێكی كۆنترۆڵ نەكراو، كە لە كۆتاییدا دەبێتە ئەگەری شێرپەنجە. خودی برۆكۆلی بە رەنگە سەوزە تاریكە جوانەكەیەوە چەندین ئەنزیم لەخۆدەگرێت كە رێگا لەم كردارە دەگرن و لەش لە شێرپەنجە دەپارێزن، بە تایبەتی لە شێرپەنجەی سییەكان و شێرپەنجەی مەمك و هێلكەدان و شێرپەنجەی قۆڵۆن و شێرپەنجەی میزڵدان. برۆكۆلی رێژەیەكی باشی لە ڤیتامین س تێدایە، كە دژی هەوكردنەكان زۆر چالاكە، بە تایبەتی بۆ هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان. لە لایەكی ترەوە، خواردنی برۆكۆلی كۆئەندامی دڵ و سووڕان لە نەخۆشی دەپارێزێت، ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپیش دادەبەزێنێت. برۆكۆلی بە فریزكراویش هەمان بەهای خۆراكی هەیە وەكو برۆكۆلی تازە. هەروەها خواردنی برۆكۆلی رۆڵی هەیە بۆ پاراستنی خوێنبەرەكانی تاجی دڵ لە تووشبوون بە رەقبوون و تەسكبوونەوە، چونكە جۆرێكی پرۆتین چالاك دەكاتەوە كە ئەگەری نەخۆشی لە خوێنبەرەكاندا كەم دەكاتەوە.
شا هین

سه‌رنجی خۆت بنووسه‌

تا ئێستا سه‌رنج نیه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌
*ناو:
ئیمه‌یڵ:
سه‌رنجی تازه‌م به‌ ئیمه‌یڵ پێبگات
ئیمه‌یڵه‌که‌م دیار نه‌بێت
*سه‌رنجی خۆت: