له‌درێژه‌ی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاوه، وڵاتی نه‌رویج ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری كوردی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، بڕیاره به‌زۆر ره‌وانه‌ی عێراقیان بكاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌نه‌رویجه‌وه ده ستمان
كه‌وتووه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه، پۆلسی ئه‌و وڵاته هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی په‌نابه‌ری کوردی تێدایه
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، چه‌ند کوردێک ده‌ستگیرکراون‌و ئاماده‌کراون له‌کاتێکی نادیاردا، به‌زۆر ره‌وانه‌ی عێراق بكرێنه‌وه
کۆمیته‌ی پشتگیری‌کردن له‌به‌نابه‌ری کورد له‌وڵاتی نه‌رویج، داوا له‌حکومه‌تی هه‌رێم‌و سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌کات، گوشار بخه‌نه سه‌ر حکومه‌تی عێراق، بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان عێراق‌و نه‌رویجدا هه‌یه بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
له هاوڵاتی یه وه
شا هین