خه ونی مناڵیم
وه‌ک پاساری هه‌میشه ئاره‌زوی فڕینم ئه‌کرد
به‌ڵام ئه‌ترسام له ڕه‌شه‌بای ئێورانی شاره‌که‌م
که په‌ڕو پۆی باڵه‌کانم تێک بشکێنێت
که ، مناڵ بووم حه‌زم له ته‌ماشای ده‌ریایه‌کان بوو
به‌ڵام ئه‌ترسام له توڕیی شه‌پۆله‌کان
ناچار له ڕووخی ده‌ریا ئه‌شق و سه‌فام بکه‌م
که گه‌وره بووم، نۆته‌کانی موسیقام خۆشه‌ویست
حه‌زم ده‌کرد ببمه نۆته‌یه‌کی غه‌مگین و
ئاوازێک بۆ مه‌رگی خۆموو دایکی شیرینم دابنێم
وا ئێستاش ئه‌ڕوانمه تروساکی مۆمی ته‌مه‌نم
که هێواش شۆڕئه‌بمه‌وه و به‌رومه‌رگ ده‌چم
من چیی له‌و ته‌مه‌نه بکه‌م وا زریانی ژیان
ئاره‌زوه‌کانم ڕاده‌ماڵێت
12 December 2009 خالید قه‌ڵادزه‌یی