بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ژنه گۆرانیبێژی لوبنانی نانسی عه‌جره‌م گۆرانییه‌كی تایبه‌ت تۆماربكات به‌ناوی (الحب ماحدش منعه) تێكستی نه‌بیل خه‌له‌ف و ئاوازی سه‌میر سه‌فیر، ئه‌م گۆرانییه یه‌كێك ده‌بێت له‌و گۆرانییانه‌ی كه له ئه‌لبوومه نوێكه‌یدا ده‌بێت و كۆمپانیای ئارابیكا موزیكا ئه‌ركی به‌رهه‌مهێنانی له‌ئه‌ستۆگرتووه.
بلاوبوونه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه له كاتێكدایه كه عاشقان یادی ڕۆژی ڤالانتاین ده‌كه‌نه‌وه، له‌و باره‌یه‌وه نانسی ده‌ڵێت له‌ڕێگای ئه‌م گۆرانییه‌وه پیرۆزبایی خۆم ده‌كه‌م له عاشقان له گشت لایه‌كی جیهان.
له خه‌ندان
ئاسۆ