نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له وڵاتی سوید ئاگادارییه‌ك بلاوده‌كاته‌وه، كه تێیدا داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات ئاره‌زوو ده‌كه‌ن وه‌ك رێكخه‌ر له ناوه‌ده‌كانی ده‌نگدانی ئه‌و وڵاته به‌شداری بكه‌ن، فۆرمی پێویست له‌وباره‌یه‌وه پڕ بكه‌نه‌وه.
ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی وه‌رگرتنیان هه‌یه وه‌ك رێكخه‌ر له بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له وڵاتی سوید كه سێ شاری سه‌ره‌كین، (ستۆكهۆڵم‌و یۆتۆبۆری‌و مالمۆ) و بڕیاره له رۆژانی 5و 6و 7ی ئازاری ئه‌مساڵ له‌و وڵاته هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراقی لێ به‌ڕێوه‌بچێت، فۆڕمی پێویست له‌وباره‌یه‌وه پڕ بكه‌نه‌وه و بینێرنه‌وه بۆ ئه‌م ئیمێڵه
JOBS@IHEC.SE
فۆڕمه پپڕكراوه‌كان تا رۆژی 9/2/2010 سه‌یر ده‌كرێن، دواتر كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، خۆی په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه ده‌كات، كه وه‌رگیراون، بۆ زانیاریش ژماره‌یه‌كی زۆر دیاریكراو له خه‌ڵك وه‌رده‌گیرێت
شاهین