تابلۆیه‌كی پیكاسۆی شێوه‌كاری به‌ناوبانگی ئیسپانی به ناوی سێر زێن كه وێنه‌ی ده‌موچاوی ژاكلین ژنی دووه‌می پیكاسۆیه، له بازاڕی هه‌راجی كریستی شاری له‌نده‌ن به 13 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
شاره‌زایانی كاروباری هونه‌ری له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و تابلۆیه به نیوه‌ی نرخی فرۆشراوی ئێستای له بازاڕ بفرۆشرێته‌وه، واته ئه‌و 13 ملیۆن دۆلاره نه‌كاته‌وه..
تابلۆی سێر زێن 46 ساڵ پێش ئێستا و له ساڵی 1963 ته‌واو بوو، به‌ڵام هه‌تا ساڵی 1967 له هیچ پێشانگایه‌ك نمایش نه‌كرا.
پیكاسۆ یه‌كێك له شێوه‌كاره به ناوبانگه‌كانی ئیسپانیا و جیهانه كه خاوه‌نی چه‌ندین تابلۆی به ناوبانگه و لاپه‌ڕه‌یه‌كی زێڕینی له مێژووی هونه‌ری شێوه‌كاریدا بۆ خۆی ته‌رخان كردوه.
شاهین