Kurdish musik  

ته‌ماته‌ باشترچاره‌سه‌ری سه‌رئێشان ده‌کات له‌ حه‌پی ئه‌سپیرین 20

بڵاوکراوه‌ی* ده‌یلی مایل*ی به‌ریتانی بڵاوی کرده‌وه‌ له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیای گه‌وره‌ زانایانی بواری شیکاری ولێکۆڵینه‌وه‌ پزیشکی یه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ پاش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆر گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌ تۆوی ته‌ماته‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه‌ بۆ باشترکردنی باری ته‌ندروستی ئاده‌ میزاد و چاره‌سه‌رێکی سروشتی یه‌ بۆ ڕزگار بوون له‌ ئازارو ده‌توانرێت له‌ بری حه‌پی سه‌رئێشه‌** ئه‌سپیرین * به‌کار بهێنرێت بۆ چاره‌سه‌رکردن و ڕزگار بوون له‌ ئازار. هه‌رچه‌نده‌ تۆوی ته‌ماته‌ ماوه‌یه‌که‌ بۆ شه‌ربه‌ت به‌کار ده‌هێنرێ و واچاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ تێکه‌ڵ بکرێت به‌ به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نیه‌کان . تۆوی ته‌ماته‌ باشترین یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ چالاک کردنی سوڕی خوێن و نه‌هێشتنی تۆپه‌ڵ بونی خوێن له‌ سوڕبه‌رو سوڕهێنه‌ریی خوێندا که‌ ئه‌مه‌ش هه‌مان کارو فه‌رمانی حه‌پی ئه‌سپیرینه‌ .

وه رگێڕانی له سویدیه وه
جمال ‌غریب احمد
سه‌رچاوه‌
ڕۆژنامه‌ی** ئێکسپرێسێن**

سه‌رنجی خۆت بنووسه‌

تا ئێستا سه‌رنج نیه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌
*ناو:
ئیمه‌یڵ:
سه‌رنجی تازه‌م به‌ ئیمه‌یڵ پێبگات
ئیمه‌یڵه‌که‌م دیار نه‌بێت
*سه‌رنجی خۆت: