سه‌عات 7ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، 25 ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگه‌ی سلێمانی ـ عه‌ربه‌ت به‌هۆی ته‌مومژه‌وه به‌یه‌كیاندا دا و به‌وهۆیه‌شه‌وه دوو كه‌س بریندار بوون.
هۆكاری روودانی ئه‌و پێكدادانه ده گه رێته وه بۆ ئه‌و ته‌مومژه زۆره ی كه ناوچه‌كه‌ی گرتۆته وه تائه و راده یه ی ئاستی بینین بۆ 200 مه‌تر كه‌مبۆته‌وه و ره‌چاونه‌كردنی رێنماییه‌كانی هاتووچۆش به‌یه‌كێكی تری هۆكاره‌كانی رووداوه‌كه داده نرێت چونكه شۆفێره‌كان ماوه‌ی نێوان خۆیان و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی پێشیان زۆر كه‌مبووه.
شایه نی باسه كه تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و پۆلیسی هاتووچۆ به‌زوویی گه‌شتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه‌و هاوکاری هاوڵاتیانیان کردووه.
شاهین