2010-03-10ئایا ده‌زانیت رۆژانه سوودی خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كوپ هه‌نار چییه
ئایا ده‌زانیت به‌رهه‌مه‌كانی هه‌نار باشترین جۆری "ڤیتامینه‌كان" له‌خۆ ده‌گرێت و له زۆرێك له‌نه‌خۆشییه‌كان به‌دوورت ده‌خاته‌وه؟. به‌ڵی ئه‌مه راستیه‌كه و پزیشكان روونیانكردۆته‌وه كه رۆژانه خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كوپ هه‌نار له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سوڕی خوێن ده‌تپارێزێت
خوێنه‌ری به‌رێ&
2010-03-10 گێزه‌ر و سێ‌و ده‌بنه هۆی سپی بوونه‌وه‌ی ددانه‌كانتان
به‌شێكی زۆری خواردن و خواردنه‌وه‌كان ده‌بنه هۆی زه‌ردبوونی ددانه‌كان و ونبوونی سپییاتی ددانه‌كان، بۆ رێگه‌گرتن له زه‌ردی ددانه‌كان چه‌ند رێگه‌چاره‌یه‌ك ده‌خه‌ینه‌ڕوو
سۆده مادده‌یه‌كه ده‌بێته هۆی سپیبوونه‌وه‌ی ددانه‌كانتان و ده‌توانن ئه‌و مادده‌یه بخه‌نه سه‌ر فڵچه و ددانتا
2010-03-10ژینگە - كیشوه‌ری نایلۆنی دۆزرایه‌وه
تیمێكی ئه‌مه‌ریكایی سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی فێركردنی ده‌ریاوانان كیشوه‌رێكی نایلۆنیان له باكووری زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی دۆزییه‌وه
ئه‌و كیشوه‌ره نایلۆنییه پێكهاتووه له پاشماوه و زبڵ و 526 كیلۆمه‌تر له كه‌ناراوه‌كان دووره و 200 هه‌زار پارچه شووشه و تۆڕی ماسیگرتن و ده‌یان هه‌زار كه‌لوپه‌لی نای&
2010-03-09هۆنراوه یه ک بۆ هه شتی مارس
کچ‌و کۆ یلە بون
کچێکم دی دەستو پێ زنجیر کراوە
واهە ستە کەم خودا زوڵمی لێکردوە
کە سایە تیەکی بۆ دروست کردوە
ئافرەتی ئاوا دەستو پێ زنجیر کردوە
کۆنە پەرستی کارێکی کردوە
کچە کانی وەکو گەڵەی پایز زەردکردوە
بیریان وایه ئافرەت هەمیشە کۆیلە یە
ئافرت پێنو س ناتوانێت تەبیری بکات
ئافرەت شیعر لە ئەست&
2010-03-09ته‌قه‌ی خۆشی له كه‌ركوك 6 كه‌سی بریندار كرد
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی شاری كه‌ركوك ڕایگه‌یاند به ته‌قه‌ی خۆشی له كه‌ركوك 6 كه‌س بریندار بوونه
سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ی پۆلیسی كه‌ركوك ڕوونیكرده‌وه، دوای ته‌واوبوونی ده‌نگدان، كیانه سیاسییه‌كان بۆ ده‌ربڕینی خۆشی خۆیان ڕژوانه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له لایه‌ن هه‌ندێ خه‌ڵكه‌وه ته‌ق&
2010-03-08 ئاوڕ هۆنراوه ی خالید قه‌ڵادزه‌یی
ئاوڕ
لێم ده‌رکه‌وه وه‌کو خۆر سه‌رما له جه‌سته‌م ده‌رکه
دڵیی سا‌رد و ته‌زیوه‌م به‌سۆزی خۆت گه‌رم که
چاوانی پڕ ساماڵت ڕووناکین بۆ ئه‌وینم
به‌شنه‌بای ئه‌شقی تۆ ژیان جوانتر ئه‌بینم
سۆز بڕژێنه وه‌ک باران بۆ دڵی خێر نه‌دیوم
هه‌وارم ڕه‌ش بۆته‌وه سروه‌ی تێدا نا بینینم
تارمایم لێ ڕا
2010-03-08تاويك بۆ پيكه‌نين
نوکته ی 1
کچێکی جوان ئه‌چێته دووکانی کوڕێک و ئه‌پرسێ
نوقوڵ چه‌ندی به چه‌ند
کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ
ده دانه‌ی به ماچێک
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێ
سه‌د نوقوڵم بده‌رێ و دوایی نه‌نکم دێت حسابت له‌گه‌ڵدا ده‌کات
نوکته ی 2
له ناوچه‌یه‌ک عاده‌ت وایه ژن یان مێرد، هه‌رکامێکیان بمرێت، &
2010-03-08پۆلیسی به‌ریتانیا رێگه ناده ن کورده‌کانی شاری له‌نده‌ن ده‌نگ بده‌ن
خوێنه رانی خۆشه ویستی ماڵپه ری گه رده لوول سه‌یر بکه‌ن که پۆلیسی به‌ریتانیا چۆن کورده‌کانی شاری له‌نده‌ن راوه‌دوو ده‌نێت و رێگه یان پێ ناده‌ن ده‌نگ بده‌ن به لیستی خۆیان به‌ڵام ئایه بۆ عه‌ره‌به‌کان وا بووه یان به پێشوازی گه رم ده‌نگیان داوه خۆتان به ڤیدیۆ بیبینن که چۆن رێگه له کورده‌کانی شاری ل
2010-03-05سه‌وزه مرۆڤ له جه‌ڵته ده‌پارێزێت
جۆره‌كانی سه‌وزه له‌وانه گه‌لا پان و په‌تاته و مۆز رێژه‌یه‌كی زۆر پۆتاسیۆمیان تێدایه و خواردنیان مرۆڤ له جه‌ڵته ده‌پارێزێت
ماڵپه‌ڕی (هیڵس زه نیوز) بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه زانایانی ئیتاڵی به پشتبه‌ستن به 8 لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه له ساڵانی 1966 تا 2009 له‌سه‌ر 280 هه‌زار ن&
2010-03-05ساڵیادی راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی 1991 له هه‌موو كوردێك پیرۆز بێت
به‌بۆنه‌ی تێپه‌رِبونی 19 ساڵ به سه‌ر یادی راپه‌رینه سه‌رتاسه‌رییه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان، که له شاری رانیه ی ده روازه ده ستیپێکرد
به‌ناوی ستافی ماڵپه‌ڕی گه رده لوول گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین
2010-03-04له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌م بنووسن جگه‌ره كوشتمی
ئه‌و پیاوه به‌ریتانییه‌ی جگه‌ره كێشان تامردن ته‌نگی پێهه‌ڵچنی بوو، ئێستا له‌سه‌ر كێلی گۆڕه‌كه‌ی داواكارییه‌كی بۆ كه‌سانی جگه‌ره‌كێش هه‌یه. ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌كێشیت و حه‌ز ده‌كه‌یت داواكارییه‌كه‌ی بزانیت، فه‌رموو بیخوێنه‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه پیاوێكی ج&
2010-03-04ئایا بۆ جوانی روخسار لیمۆ گرنگتره یا نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری
له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی ژیان "لیمۆ" به چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ر ناسراوه، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی جوانی و باری ده‌روونی، له‌هه‌مان كاتدا به‌رهه‌مه‌كانی "لیمۆ" رۆڵێكی كارایان له بنبڕكردنی چه‌ندین نه‌خۆشی
هه‌یه، وه‌ك توشبوون به "په‌سیو" هه‌روه‌ها هاوكاری له‌ش ده‌كات بۆ ده‌ردانی مادده زیانبه‌خش&
2010-02-27گه‌شتی ئاسمانی نێوان هه‌ولێر وتاران ، هه‌ولێر وورمێ ده‌ستیپێكرد
ئه‌مڕۆ گه‌شتی ئاسمانی نێوان هه‌ولێر وتاران ، هه‌ولێر وورمێ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار ده‌ستیپێكرد
گه‌شته‌كان له‌هه‌فته‌یه‌كدا رۆژانی شه‌ممه و چوارشه‌ممه ئه‌نجامده‌درێن
نرخی چوون و گه‌ڕانه‌وه، ته‌نها 320 دۆلاره
ده‌ستپێكردنی گه‌شتی ئاسمانی نێوان هه‌و
2010-02-27خۆشه‌ویستی و سێكس كامیان ڕه‌سه‌نتره
فرۆیدی ده‌روونناسی نه‌مساوی پێیوایه، شتێك نییه ناوی خۆشه‌ویستی بێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه جنسه، بۆیه ویستی شتێك له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا بسڕێته‌وه كه به خۆشه‌ویستی ناوده‌برێت‌و پێیوابوو خۆشه‌ویستی وه‌همێك یان ئامرازێكه بۆ گه‌یشتن به سێكس‌و هه‌موو پیاهه‌ڵدانێكی خۆشه‌ویست
2010-02-27تازه‌ترین ڤیدیۆ کلیپی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا بۆ کوردستان
ئه م گۆرانیه له‌هۆنراوه‌ی سامی ئه‌رگوشی و ئاواز‌و دابه‌شكردنی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی ئه‌م به‌رهه‌مه یه‌كێكه له‌گۆرانییه‌كانی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندو باس له‌خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی و جوانی سروشتی كوردستان ده‌كات و كاری تۆماركردنیشی له‌توركیا بۆكراوه بڕیاریشه هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ر
2010-02-23كوردێك تاكه پێڵاوێكی گرته ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ـ دیمه‌نه‌كه به ڤیدیۆ ببینه
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی ئیسپانیا رایانگه‌یاند كه دوێنێ له‌به‌رده‌م شاره‌وانی شاری ئیشبیلییه‌دا لاوێكی كوردی كوردستانی سوریا تاكێك پێڵاوی گرتۆته ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، به‌ڵام ئه‌ردۆغان خۆی نه‌وی كردووه و پێڵاوه‌كه به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه‌وتووه
ده‌زگاكانی ر&
2010-02-23چین هاككه‌ره‌كان ڕاوده‌نێت
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین گه‌وره‌ترین سایتی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به فێركردنی هاكیان داخست كه ناوی بلاك هۆك-ه‌و سێ كه‌سیشیان ده‌ستگیركرد كه پێده‌چێت په‌یوه‌ندییان به‌و سایته‌وه هه‌بێت.
ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه دێت كه كۆمپانیای به ناوبانگی گوگڵ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات له بازاڕه‌كانی چیندا پاشه
2010-02-22ئه‌لیسا ئاماده‌یه ئاهه‌نگی تر له كوردستان بگێڕێت
ئه‌لیسا، گۆرانیبێژی ناوداری لوبنانی پاش ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی له شاری هه‌ولێر سازیكرد، خۆشحاڵی خۆی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماده‌یی خۆشی نیشیاندا بۆئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی تر له كوردستاندا بگێڕێت.
ئه‌لیسا كچه گۆرانیبێژی لوبنانی به‌ر له به‌جێهێشتنی كوردستان و گه‌ڕان
2010-02-22شه ش هه‌زار زمان له جیهاندا هه‌ن و 3 هه‌زاریان رووبه‌رووی مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه
به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی یونسكۆ خه‌ڵكی جیهان به 6 هه‌زار زمان قسه ده‌كه‌ن و زیاتر له سێ هه‌زاریان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی له‌ناوچوون بوونه‌ته‌وه.
به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی زگماكه‌وه، رێكخراوی یونسكۆ له راپۆرتێكدا بلاَویكرده‌وه: 6 هه‌زار زمان له جیهاندا هه‌ن و 3 هه‌زاریان رووبه‌ڕووی مه‌ت
2010-02-20ئاسایشی ئه‌مریكا هاوكاری گوگڵ ده‌كات
كۆمپانیای به‌ناوبانگی گووگڵ له‌قۆناغی كۆتایی ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌كدایه كه‌به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا یارمه‌تیده‌دات بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییانه‌ی له‌دژی ئه‌نجامدراون و ره‌نگه سه‌رچاوه‌كانیان له‌چینه‌وه بن.
رۆژ
2010-02-19له سه‌عات 9ی شه‌و تا 6ی به‌یانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له سلێمانی قه‌ده‌غه‌یه
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق بڕیاریدا هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاری سلێمانیدا له سەعات 9ی شه‌و تا 6ی به‌یانی قه‌ده‌غه‌بکرێت.
له بەیاننامەکەدا هاتووه "له‌سه‌ر پێشنیاری لیژنەی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی و بۆ پاراستنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی &a
2010-02-18فه‌رمانگه حكومیه‌كانی پشده‌ر و ڕانیه بینای زیاتریان ده‌وێت
نه‌بوونی بینا یه‌كێكه له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی زۆربه‌ی فه‌رمانگه حكومیه‌كانی سنووری قه‌زای پشده‌ر، بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی كاروباری فه‌رمانگه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌دا وه‌ك پێویست به‌ڕێوه نه‌چێت، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان خوازیارن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و گرفته‌یان بۆ چا
2010-02-17ئەوە سگی مرۆڤە یان
زۆركەس بە هۆی تووشبوونی جەستەی بە نەخۆشییەكی مەترسیدار، تەواو شیرازەی جەستەی تێك دەچێت، كە ئەم تێكچوونی شیرازەی جەستەیە بەدەستی مرۆڤەكەوە نییە، لە ئەنجامی نەخۆشییەوە سەرهەڵدەدات، یاخوا كەس وەك ئەو هاوڵاتییە چینییەی لێنەیە كە دەبینین سگی ئەوەندە گەورە بووە، بەقەد بەرمیلێك دەبێت.
بەهۆی نەخۆشی «
2010-02-16شاره‌زایانی ئابووری به‌ریتانیا نیگه‌رانی بارودۆخی ئابووری وڵاته‌كه‌یانن
ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایانی بواری ئابووری به‌ریتانیا داوایان له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان كردوه به زووترین كات كێشه‌ی كورتهێنانی بودجه چاره‌سه‌ر بكات.
ژماره‌یه‌ك له ئابووریناسی به‌ریتانیا له نامه‌یه‌كدا كه له گۆڤاری سانده‌ی تایمز بڵاویانكردۆته‌وه رایانگه‌یاندووه كه "گه‌ر حكومه
2010-02-16رووداوێكی شه‌مه‌ندۆفێر له به‌لجیكا، 20 كوژراوی به‌دواوه بوو
ئاژانسی هه‌واڵی بیلگای به‌لجیكی بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی پێكادانی چه‌ند شه‌مه‌ندۆفێرێك له‌ده‌ره‌وه‌ی برۆكسڵی پایته‌ختی به‌لجیكا، 20 كه‌س كوژراون‌و به ده‌یانی تر بریندار بوون.
دیرك بیته‌رز سه‌رۆكی شاره‌وانی هالی كه رووداوه‌كه له‌نزیك ئه‌و شارۆچكه‌یه‌وه روویداوه، وتی: "تائێستا روو&
2010-02-16بۆ هێنانی ژنێكی تر بۆ مێرده‌كه‌ی، ژنێكی سعودی 1500 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت
بۆ ئه‌وه‌ی ژنێكی تر بۆ مێرده‌كه‌ی بهێنێت، ژنێكی سعودی 1500 كیلۆمه‌تر بڕی و داخوازییه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد.
رۆژنامه‌ی "وه‌ته‌ن"ی سعودی بڵاویكرده‌وه كه ژنێكی سعودی له‌پارێزگای عنێزه‌ی ناوچه‌ی قه‌سیم رازی بووه مێرده‌كه‌ی ژنی به‌سه‌ردا بهێنێت، هه‌ر خۆشی چووه بۆ ماڵی بوكی تازه بۆ شاری زه
2010-02-15ڤالانتاین له چییه‌وه هاتووه؟
قه‌شه هێلیگ ڤالانتاین له ساڵی 269 دوای مه‌سیح له ئیتاڵیا ژیاوه و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆشه‌ویستییان كردووه به شه‌رعییه‌تی ئاینی مه‌سیح له‌یه‌كی ماره‌كردوون. ئه‌م قه‌شه‌یه به‌وه ناسرابوو كه گوڵی ده‌كرد به دیاری بۆ هه‌موو خۆشه‌ویسته‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ماره‌كراون. ئه‌م كاره&
2010-02-15هۆنراوه ی ڕۆژگار بۆ ڕۆژی عاشقان
دیاری
بۆرۆژی خۆشەوستی چیت بۆبێنم بە دیاری
بە هۆنراوە یە ڕازی دەبیت بۆت کەمە دیاری
لە رۆژی خۆشەوستی چیت بۆبێنم بەدیاری
دڵم کەمە بەر خاکی پێت
تاکو گووڵێ کی سوری لێ دەر بێت
خۆشم دەویت لەدڵم دایت بۆهە میشە
ئەشقی پاکت لە ناخمدا
دای کوتاوە بۆ هەمیشە
ڕۆهم کەمە چە تری بەر بارانت
تانە هێلم بژاکێ گوڵ
2010-02-14 ڤاڵانتاین
به بۆنه ی هاتنی رۆژی ڤاڵانتاین ستافی ماڵپه ڕی گه رده لوول جوانترین و گه رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته ی گشت عاشقانی دنیا‌و به تایبه ت عا شقانی کورد ده کات.به و هیوایه ین له م رۆژه دا گشت عاشقانی دنیا به یه کتر بگه ن
ستافی ماڵپه ڕی گه رده لوول
2010-02-14ڤاڵانتاین هونه‌رمه‌ند باخان
به‌بۆنه‌ی هاتنی رۆژی ڤاڵانتاین ماڵپه‌ڕی گه رده لوول گۆرانی ڤاڵانتاینی بۆ خوێنه‌رانی كردۆته دیاری ئه‌و رۆژه، گۆرانی ڤاڵانتاین له گوتنی هونه‌رمه‌ند باخانه ..به م بۆنه یه وه جوانترین و گه رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته ی گشت عاشقانی دنیا‌و به تایبه ت عا شقانی کورد ده کات.به و هیوایه ین له م رۆژه دا گشت عاشقانی &a
2010-02-14له‌میس شوو ده‌كات
كچه ئه‌كته‌ری ناوداری توركی توبا بویكستون كه له ڕێگای دراما ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه به‌كه‌سایه‌تی له‌میس ناسراو بووه یه‌كێك له‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه زۆرترین تیشكه‌كانی ڕاگه‌یاندنی له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی توركی ئاهه‌نگی ئه‌ڵقه‌گۆ&a
2010-02-13له رۆژی ڤالانتایندا كوردستان سێ‌و باران ده‌كرێت
له رۆژی جیهانی خۆشه‌ویستیدا "ڤالانتاین" له 14/2 له 44 شار و شارۆچكه‌ی كوردستان پرۆژه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌یی كردنی سێوی مێخه‌كڕێژ به‌ڕێوه‌ده‌چێ و تێیدا كوڕان و كچانی كورد سێ‌و مێخه‌كڕێژ ده‌كه‌ن.
ده‌رباره‌ی شوێن و كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆژه‌كه سه‌یوان سه‌عیدیانی خاوه‌ن پرۆژه‌كه گوتی: بۆ ئه‌مساڵ كه پرۆژه̴
2010-02-13 گۆڕینه‌وه‌ی کارتی ڤه‌له‌نتاین له قوتابخانه‌یه‌کی به‌ریتانیا قه‌ده‌غه یه
قوتابخانیه‌کی سه‌ره‌تایی له رۆژئاوای به‌ریتانیا به هۆی قه‌ده‌غه کردنی گۆڕینه‌وه‌ی کارتی ڤه‌له‌نتاین له نێوان قوتابییه‌کان، ره‌خنه‌ی لێ گیرا.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، قوتابیانی قوتابخانه‌ی "شکۆم" له به‌ریتانیا ئه‌مساڵ ناتوانن کارتی ڤه‌له‌نتاین بده‌ن به یه‌کتر، چونکه به‌ڕێوه‌به‌ری قوت
2010-02-12لیست و قەوارەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان هەڵمەتی بانگەشەیان دەستپێکرد
هەڵمەتی بانگەشە و پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن لەلایەن لیست و قەوارە جیاجیاکانی عیراق و هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دەستیپێکرد.
لەگەل کۆتایی دوا چرکەی رۆژی پێنج شەممە 11ی شوبات و دەستپێکردنی یەکەم چرکەی هەینی 12ی شوبات بە کاتی هەولێر و بەغدا، زۆرێک لە قەوارە و لیستەکانی
2010-02-12چۆن كولەكە دڵت ده پارێزێت؟
كودی یان كولەكەی هاوینی بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە لەبەر ئەوەی كە رێژەیەكی بەرزی لە ریشاڵی تێدایە، جگە لە چەندین كانزا و ڤیتامین و مادەی دژەئۆكسان. كودی بڕێكی كەم وزە و بڕێكی زۆری ئاو لەخۆدەگرێت. هەروەها خواردنی كولەكە كۆئەندامی دڵ و سووڕان دەپارێزێت. پێكهاتووەكانی كولەكە بەتایبەتی رێژە بەرزەكەی
2010-02-12فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو، ئاسمانی هه‌رێم ده‌به‌زێنێت
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو له سنوری ناحیه‌ی سیده‌كان ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانی به‌زاند و بۆ ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر سنوره‌كه‌دا سوڕایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناوچه‌ی خواكوڕكی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سیده‌كان رایگه‌یاند: له سه‌عات 7 ی به‌یانی ئه‌مڕۆوه فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو به‌نزمی
2010-02-10به‌هۆی له‌یه‌ك حاڵی نه‌بوون پیاوێك 128میلیۆن دۆلار ده‌باته‌وه
پیاوێك له هه‌رێمی کنتاکی له ئه‌مریکا خه‌ڵاتی لۆتۆی به بڕی 128 ملیۆن دۆلار بۆ ده‌رچوو ئه‌م خێره‌شی به‌هۆی له‌یه‌ك حاڵی نه‌بووونی له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی که پلیتی لۆتۆی ده‌فرۆشت ده‌گه‌رێته‌وه.
رۆژنامه‌ی (لویزڤیل کوریر)ی ئه‌مریکی بڵاویکرده‌وه: هاوڵاتیه‌کی ئه‌مریکی به‌ناوی (رۆب ئه‌ندرسۆن) ته‌مه‌ن 39 سا«
2010-02-10ژوانی که‌مانجه له کورته فیلمێکدا
کورته فیلمی (ژوانی که‌مانچه) له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا کاری وێنه‌گرتنی کۆتایی پێهات، چیرۆکه‌که‌ی باس له عشق و خۆشه‌ویستی و ژوان و زیندووبوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییه‌کی مردوو ده‌کات.
ئه‌و فیلمه له سیناریۆ و ده‌رهێنانی (په‌روه‌ر تاریق)ه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مایی هه‌ولێر سه‌ر به&a
2010-02-08نه‌رویج ژماره‌یه‌كی تر په‌نابه‌ری کورد ده‌نێرێته‌وه
له‌درێژه‌ی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاوه، وڵاتی نه‌رویج ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری كوردی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، بڕیاره به‌زۆر ره‌وانه‌ی عێراقیان بكاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌نه‌رویجه‌وه ده ستمان
كه‌وتووه، ماوه‌ی چه‌ند رۆ&
2010-02-08خه ونی مناڵیم هۆنراوه ی خالید قه‌ڵادزه‌یی
خه ونی مناڵیم
وه‌ک پاساری هه‌میشه ئاره‌زوی فڕینم ئه‌کرد
به‌ڵام ئه‌ترسام له ڕه‌شه‌بای ئێورانی شاره‌که‌م
که په‌ڕو پۆی باڵه‌کانم تێک بشکێنێت
که ، مناڵ بووم حه‌زم له ته‌ماشای ده‌ریایه‌کان بوو
به‌ڵام ئه‌ترسام له توڕیی شه‌پۆله‌کان
ناچار له ڕووخی ده‌ریا ئه‌شق و سه‌فام بکه‌م
که
2010-02-08برۆكۆلی بۆ پاراستنی دڵ
پێكهاتەكانی برۆكۆلی بە شێوەیەكی سەرەكی سیفەتی دژەشێرپەنجەیان هەیە، گلوكۆسینۆلێتەكان. ئەو مادە گرنگانەی كە كانزای سەلفەریان تێدایە لەناو برۆكۆلیدا، توانای جگەر زیاد دەكەن بۆ هاوسەنگكردنەوەی مادە زیانبەخشەكان لە لەشدا. ئەگەر ئەم مادە زیانبەخشانە لە لەشدا هاوسەنگ نەكرێنەوە، كاریگەری دەكەنە &
2010-02-07نانسی پێرۆزبایی ڤالانتاین له عاشقان ده‌كات
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ژنه گۆرانیبێژی لوبنانی نانسی عه‌جره‌م گۆرانییه‌كی تایبه‌ت تۆماربكات به‌ناوی (الحب ماحدش منعه) تێكستی نه‌بیل خه‌له‌ف و ئاوازی سه‌میر سه‌فیر، ئه‌م گۆرانییه یه‌كێك ده‌بێت له‌و گۆرانییانه‌ی كه له ئه‌لبوومه نوێكه‌یدا ده‌بێت و كۆمپانیای ئارابیكا موزیكا ئه‌ركی
2010-02-06ئاگادارییه‌ك له نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له وڵاتی سوید
نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له وڵاتی سوید ئاگادارییه‌ك بلاوده‌كاته‌وه، كه تێیدا داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات ئاره‌زوو ده‌كه‌ن وه‌ك رێكخه‌ر له ناوه‌ده‌كانی ده‌نگدانی ئه‌و وڵاته به‌شداری بكه‌ن، فۆرمی پێویست له‌وباره‌یه‌وه پڕ بكه‌نه‌وه.
ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی وه‌رگرتنیان هه‌یهR
2010-02-05ته‌ماته باشترچاره‌سه‌ری سه‌رئێشان ده‌کات له حه‌پی ئه‌سپیرین
بڵاوکراوه‌ی* ده‌یلی مایل*ی به‌ریتانی بڵاوی کرده‌وه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیای گه‌وره زانایانی بواری شیکاری ولێکۆڵینه‌وه پزیشکی یه‌کانی ئه‌و وڵاته پاش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆر گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که تۆوی ته‌ماته سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه بۆ باشترکردنی باری ته‌ندروستی ئا&
2010-02-05تابلۆیه‌كی پیكاسۆ به 13 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
تابلۆیه‌كی پیكاسۆی شێوه‌كاری به‌ناوبانگی ئیسپانی به ناوی سێر زێن كه وێنه‌ی ده‌موچاوی ژاكلین ژنی دووه‌می پیكاسۆیه، له بازاڕی هه‌راجی كریستی شاری له‌نده‌ن به 13 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
شاره‌زایانی كاروباری هونه‌ری له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و تابلۆیه به نیوه‌ی نرخی فرۆشراوی ئ&
2010-02-03به‌هۆی ته‌مومژه‌وه، 25 ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگای سلێمانی ـ عه‌ربه‌ت به‌یه‌كیاندا دا
سه‌عات 7ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، 25 ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگه‌ی سلێمانی ـ عه‌ربه‌ت به‌هۆی ته‌مومژه‌وه به‌یه‌كیاندا دا و به‌وهۆیه‌شه‌وه دوو كه‌س بریندار بوون.
هۆكاری روودانی ئه‌و پێكدادانه ده گه رێته وه بۆ ئه‌و ته‌مومژه زۆره ی كه ناوچه‌كه‌ی گرتۆته وه تائه و راده یه ی ئاستی بینین بۆ 200 مه‌تر كه‌مبۆته
2010-02-03تاران "به‌سه‌ركه‌وتوویی" سێیه‌م موشه‌كی خۆی نارده بۆشایی ئاسمان
كۆماری ئیسلامی ئێران "به‌سه‌ركه‌وتوویی" سێیه‌م موشه‌كی دروستكراوی خۆی به‌ناوی "كاوش-3" ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد و "كه‌پسول"ێكی ئه‌زموونییش به موشه‌كه‌كه‌وه كراوه، ئه‌مه‌ش به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "ئه‌لعاله‌م".
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "ئه‌لعاله‌م"ی ره‌سمی سه‌ر به حكومه‌تی ئێ&
2010-02-02نامه‌یه‌ک بۆ دایک
تازه ترین ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی بێژ ئسماعیل ئه همه د به ناوی نامه یه ک بۆ دایک بلاوکرایه وه. ئه م گۆرانیه له هۆنراوه‌ی هێمن ره ووف و میلۆدی هۆگر عه‌زیز ،کامیرا یاسین قه‌ره داخی و مۆنتاژکردنی خالید موباره‌ک وه نواندنی که ژال هه مه فه ره جه. کاری ئه م ڤیدیۆ کلیپه له ولاتی سویسرا ئه نجام دراوه.
&am
2010-02-02ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی تووڕه‌ییه‌كانیان ئاشكرا ناكه‌ن، زوو ده‌مرن
ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوسه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی تووڕه‌ییه‌كانیان ده‌خۆنه‌وه و بێده‌نگ ده‌بن، زووتر ده‌مرن له‌و هاوسه‌رانه‌ی تووڕه‌ییه‌كانی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
پرۆفیسۆر ئێرنێست هابرگ له زانكۆی ده‌رونناسی و ته‌ندروستی كۆلێژی میشی
2010-02-02گێلاس مێشك ئارام ده‌كاته‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌ی كه میوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم و خوێ كانزاییه‌كان، خواردنی گێلاس ده‌بێته‌هۆی ئارامكردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی مێشك و خوێن له ماده ژه‌هراوییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه و گرنگیشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌رس و ده‌مار و میز و رۆماتیزم و ئێسكیان ه&
2010-01-30ژنێکی دەڵاڵ: ژماره‌ی مۆبایلی زیاتر له‌هه‌زار موشته‌ریم لایە
له‌م راپۆرته‌دا، نازه‌نین كه ماوه‌ی سێ مانگه له‌سه‌ر كاری له‌شفرۆشی‌و بازرگانیكردن به‌كچان‌و ژنانه‌وه له‌گرتووخانه‌دایه، باس له‌وه ده‌كات موشته‌رییه‌كانی چیان به‌دڵ بوایه بۆیئه‌هێنان: كچی ته‌مه‌ن 16 ساڵ یان قه‌یره‌ی سه‌روو 30 ساڵ، سپیكه‌له یان ئه‌سمه‌ر، باریك یان خڕ‌و خه‌پا
2010-01-30کوردانی هه‌ر چوارپارچه یادی کۆمه‌لکوژی ده‌رسیمیان کرده‌وه
له‌کۆنفرانسی ده‌رسیم " ستۆکهۆلم " کوردانی هه‌ر چوارپارچه یادی کۆمه‌لکوژی ده‌رسیمیان کرده‌وه
بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ده‌رسیم " برینه‌کان قووڵن، ئازاره‌کانی قڕکردن وه‌کو دوێنێ، به‌رده‌وامن
نوێنه‌ری چوار پارتی سوێدی. کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی ده‌رسیم جینۆسایده‌و له سوێد و یه‌کێتی ئه‌ورپا کار
2010-01-30پرسه و سه ره خۆشی بۆ هونه رمه ندی موزیک ژه ن عبدالقادرزه کی
به‌ناوی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی مالپه‌ڕی گه رده لوول پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌و هاوڕێیانی موزیک ژه‌نی به توانا عبدالقادرزه کی ده‌که‌ین که یه‌کێکه له موزیک ژه‌نانی به‌رنامه‌ی که‌متراک و ئه‌ژده‌ر شۆ که سێ سه‌عات پێش پێشکه‌شکردنی به‌رنامه‌ی ئه‌ژده‌ر شۆ به کاره‌ساتی ئۆ&am
2010-01-28باڵنده‌ی مێینه هاوبه‌شی ژیانی به‌هۆی ده‌نگیه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت
توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه مێینه‌ی باڵنده له‌رێگه‌ی ده‌نگیه‌وه نه‌ك ره نگیه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت و هه‌رچه‌نده ده‌نگ و نه‌غمه‌ی نێرینه خۆش و به ئاواز بێت زیاتر ده‌چێته دڵی مێینه‌كه‌وه و هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات.
ئه‌ندرۆ دیوودی مامۆستای یارید&
2010-01-28شۆردنی جلوبه‌رگی نوێ پێش له‌به‌ركردنی
پزیشكان ئامۆژگاریی ده‌ده‌ن به شۆردنی جلوبه‌رگی نوێ پێش له‌به‌ركردنی، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر جلوبه‌رگه‌كان تایبه‌ت بوون به منداڵان، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری به‌كتریاو مادده‌ی كیمیایی كه ده‌لكێن به جله‌كانه‌وه.
جێنیفه‌ر شۆی ژنه پزیشك ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ی باشتره جلوبه‌ر&
2010-01-28قەتەر: ئامێرێکى ئەلیکترۆنى بۆ دەستنوێژ هەڵگرتن
کۆمپانیایەکى قەتەرى ئامێرێکى بەناوى (ئامێرى دەستنوێژهەڵگرتنى ئەلیکترۆنى) دروستکردووە کە یارمەتى دەستنوێژهەڵگر دەدات کردارەکانى دەستوێژهەڵگرتن لەماوەى 90 چرکەداو تەنها بەیەک لیتر ئاو زۆر بەئاسانى ئەنجامبدات .
ئەوەى گرنگیشە ئەوەیە کە ئەو ئامێرە لەتوانایدایە ئەو ئاوەى کە بۆ دەستوێژ شوشتن بەکاره&
2010-01-27هەستی بۆنكردن و چێژی خۆراك
پەیوەندییەكی زۆر پتەو هەیە لە نێوان هەستی بۆنكردن و چێژی خۆراك، لەكاتی تووشبوونت بە سەرما و هەڵامەت، هەر جۆرە خۆراكێكی بەتامت لە پێش بێت، چێژێكی خۆشی لێ وەرناگریت، چونكە هەستی بۆنكردنت لەبەر هەڵامەت كزدەبێت یان بە شێوەیەكی كاتی نامێنێت. چۆنییەتی چێژوەرگرتن لە خۆراك مەسەلەیەكی زۆر ئاڵۆزە لە نێوان
2010-01-27به یه‌ك كلیك ماڵئاوایی له فه‌یسبوك بكه
ماڵپه‌ڕی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان (فه‌یس بوك) خزمه‌تگوزاریه‌كی نوێی خسته كار بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه، ئه‌ویش خزمه‌تگوزاری (خۆكوشتن)ه كه تا ئێستا زیاتر له 500 ئه‌ندامی فه‌یسبوك به‌كاریان هێناوه.
له‌رێگه‌ی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌وه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به‌یه‌كجاری&
2010-01-25بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ، هه‌نجیر بخۆ
هه‌نجیر به سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی پێویست بۆ له‌شی مرۆڤ داده‌نرێت و خواردنی مرۆڤ چالاك ده‌كات و رێژه‌ی كۆلیسترۆڵیش له خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه.
هه‌نجیر یه‌كێكه له میوه هاوینه‌ییه‌كان و به‌یه‌كێك له سه‌رچاوه گرنگه‌كانی وزه بۆ مرۆڤ داده‌نرێت كه زۆرترین رێژه‌ی ئاوی تێدایه و زۆر ده‌و&
2010-01-25ئه‌و ئامێره‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌ڕووتی پیشانده‌دات، سعودیه نیگه‌ران ده‌كات
رۆژنامه‌ی "قودسی عه‌ره‌بی" بڵاویكردووه‌ته‌وه ئامێرێكی نوێی پشكنین كه له فڕۆكه‌خانه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت، قه‌یرانێكی له‌نێوان سعودیه و ئه‌مریكا دروستكردووه.
له‌دوا ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی "قودسی عه‌ره‌بی" چاپی له‌نده‌ن هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌دروستبوونی
2010-01-25عه‌لى كیمیاوى له‌سێداره درا
دواى ده‌رچونى چوار سزاى له‌سێداره‌دان بۆ عه‌لى حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به عه‌لى كیمیاوى ئه‌مرِۆ ئه‌و سزایه‌ى به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كرا.
ئه‌مرِۆ دوشه‌ممه عه‌لى كیمیاوى له‌سێداره درا دواى ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م رِێوشوێنه یاسایه‌كان بۆ له‌سێداره‌دانى ئه‌نجام درابو سزاكه‌ى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
عه‌لى ك
2010-01-23مۆبایل بێ مه‌ترسییه
له‌دوای په‌ره‌سه‌ندن‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی مۆبایل له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ته كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه، مشتومڕێكی زۆر له نێوه‌نده زانستییه پزیشكییه‌كاندا بڵاوبووه‌وه، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان به‌كارهێنانی مۆبایل‌و زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ده‌ماخ، به‌وپێیه̴
2010-01-23خواردنی سێ‌و یارمه تی سیستمی هه‌رسكردن ده‌دات
خواردنی سێ‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو ده‌بێته‌هۆی خێرا هه‌رسكردنی خوارده‌مه‌نی و باری ته‌ندروستیش باش ده‌كات.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی سێ‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو ده‌بێته‌هۆی خێرا هه‌رسكردنی خوارده‌مه‌نی و ته‌ند
2010-01-23باشترین شۆفێری پاس له جیهاندا
باشترین شۆفێری پاس له جیهاندا که توانی له روبه رێکی زۆر زۆر بچووکدا پێچبکاته وه و سه رکه وتنێکی گه وره به ده ست بهینێت. ئه گه ر چی شوێنی پێچکردنه وه که ی زۆر مه ترسیدار بوو ، به ڵام لای هه موومان ئاشکرایه که
شۆفێره‌كان هه‌میشه خۆیان به باشترین شۆفێر ده‌زانن و زۆر متمانه به خۆیان ده که ن و كه‌سانی دیكه‌ش به نه
2010-01-22ماسی‌و میوه رێگه له تێكچوونی مێشك ده‌گرێت
خواردنی به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵێك خواردن وه‌ك ماسی‌و میوه‌و سه‌وزه تا شه ست پروسێنت ره‌وتی تێكچوون‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای مێشك كه‌مده‌كاته‌وه.
لێكۆڵه‌ره فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌ڵێن ریجیمێكی خواردن كه پڕ بێت له‌ماسی، رۆنه‌كانی كه ترشی چه‌وری «ئۆمێگا سێ»یان تێدایه، سه‌وزه‌و میوه‌هات مه‌ترس
2010-01-22ده ساڵی تر ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر په‌یدا ده‌بێت
كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی له پرۆژه‌یه‌كدا، كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی لێده‌كرێت، تا 10 ساڵی داهاتوو ئۆتۆمبێلی ته‌واو ئۆتۆماتیك كه به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ كارده‌كه‌ن‌و پێویستیان به شۆفێر نییه، بۆ سه‌فه‌ری ئه‌من له‌جاده‌كاندا ده‌خاته به‌رده‌ست.
ئه‌و پرۆژه‌یه كه‌ناوی سار&am
2010-01-22دادگای تاوانه‌كان دۆسیه‌ی بۆردومانی قه‌ڵادزێی ڕاگرتووه
ده دۆسیه‌ی تایبه‌ت به‌و كاره‌ساتانه‌ی كه له‌ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌كانی به‌عس دژ به هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دراوه له به‌رده‌ستی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراقدایه و لێپرسراوی به‌دواداچوونی دۆسیه‌كان له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت دادگا دۆسیه‌ی
2010-01-22به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ژن و مێردێك، 4 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون
ده‌مه‌قاڵی نێوان ژن و مێردێك، بووه هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێز و ده‌ربه‌دره‌بوونی 4 هه‌زار كه‌سی له فلیپین.
به‌هۆی ده‌مه‌قاڵیی ژن و مێردێك له شاری مانێلای پایه‌ته‌ختی فلیپین چوار هه‌زار كه‌س ده‌ربه‌ده ر بوون.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه كه ئاگره‌كه دوای ئه‌وه كه‌وتۆته̴
2010-01-21تەمەنی (1) ساڵە سگی پڕە
لە سەیرترین حاڵەتەكانی جمك و منداڵبوون، بریتییە لەو منداڵە بچووكەی لە تەمەنی (1) ساڵی سگ پڕ دەبێ، لە وڵاتی چین منداڵێكی كچ بە ناوی (مینگرۆ كانگ)، كاتێك زانیان سگی گەورە دەبێ بە رێژەیەك وەك نەخۆشییەكی گەورە دەربكەوێت، دوای ئەوەی دەیبەن بۆ نەخۆشخانە و پشكنینی بۆ دەكەن، دەبینن لە ناو سگی ئەو منداڵە، منداڵ
2010-01-21ئه و کچه دانیشتووه بۆ وا سه یری ئه که یت من بووکم یان ئه و بووکه
تازه ترین ڤیدیۆ کلیپی هونه‌رمه‌ند ده‌شنێ موراد به ناوی نازانم بڵاوکرایه وه.ئه م گۆرانیه له هۆنراوه ی حه مه سه ید و میلۆدی هه لکه وت زاهیرو وه مۆنتاژکردنی شیڤان تاهیره. هەروەها دابەشکردنی موزیک لە لایەن " هێمن حوسێن " و کاری دەنگ لە لایەن کاوە شێخ کراوا. کاری ئه م ڤیدیۆ کلیپه له کوردستان له شاری هه ولێر ئه نج
2010-01-20خۆراكی نەخـــۆشی شەكرە
ئامانج لە پارێزی خۆراكیی نەخۆشی شەكرە بریتییە لە دابینكردنی وزەی خۆراكی(كالۆری) و مادە خۆراكییە گرنگەكان لەگەڵ هێشتنەوەی ئاستی شەكری خوێن لە نزیك ئاستی ئاسایی‌دا. خۆراكی نەخۆشی شەكرە دەبێ لە هەموو گروپەكانی خۆراكی تێدابێت. گروپی خۆراكە كاربۆهیدراتییەكان كە ئاستی شەكری خوێن بەرز دەكەنەوە بریتین
2010-01-20داوا ده‌كرێت گۆڕانكاری و چاكسازی له‌سیستمی دارایی جیهانیدا بكرێت
به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی بونه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی جیهانی، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی داوای چاكسازی له‌سیستمی دارایی جیهاندا ده‌كات.
دۆمینیك ستراوس، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له‌كۆنگر&am
2010-01-20له خولى ئیتاڵیا باشترین یاریزان و رِاهێنه‌ر ده‌ستنیشان كرا
یه‌كێتى تۆپی پێى ئیتاڵیا باشترینه‌كانى خولى ئیتاڵى له ساڵى 2009
دیارى كرد كه پشكى شێر به‌ر یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلان كه‌وت كه خاوه‌نى چوار نازناوى له‌سه‌ر یه‌كى خولى ئیتاڵیایه.
ئیبراهیمۆڤیچ" یاریزانى ساڵى رِابردوى یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلان وه‌ك باشترین یاریزان هه‌ڵبژێردرا، وهه‌روه‌ها "ئه‌لیكسه‌ن&am
2010-01-18له ستۆكهۆڵم نیان مسته‌فا كه‌لتوری كورد تێكه‌ڵ به پێشانگای بوك و زاوای میلله‌تانی دنیا ده‌كات
له‌رۆژی 23/1/2010 شاره‌وانی ستۆكهۆڵم به‌شی كاروباری هونه‌ری به‌به‌شداری هه‌ندێك له گه‌لانی دنیا پێشانگایه‌ك بۆ چۆنیه‌تی كه‌له‌تورو جلوبه‌رگی بوك و زاوای میلله‌تان ده‌كاته‌وه له‌و پێشاگایه‌دا نیان مسته‌فا قادر له كۆمه‌ڵه‌ی كه‌لتوری تێكه‌ڵاو هاوشانی كه‌له‌توری نه‌ته‌وه به‌شداره‌كان كه‌له‌تو&
2010-01-18ئەلبوومی دووەمی دەشنێ موڕاد بە ناوی ( شیکە واوا ) یە
دوای ئەو سەرکەوتنە مەزنەی کە هونەرمەندی بە توانا دەشنێ موراد لە ئەلبومی یەکەمی " هێلا هۆپ " بە دەستی هێنا و لە کوردستان و جیهان بە شاکیرای کوردی ناوی دەکرد ، ئێستا ناوبراو خەریکی بڵاو کردنەوەی ئەلبوومێکی تازەیە بە ناوی " شیکە واوا " و دەیەوێت دووبارە بێتەوە بەر گوێی گوێگرانی و ئەمجارە مناڵان‌یش ..لە لێدوانێکی&a
2010-01-17چەند خواردن،چی خـــواردن، چۆن خواردن
خواردن پێویستە بۆ بەردەوامبوونی ژیان، بەڵام ئەم سێ پرسیارە زۆر گرنگن سەبارەت بە خۆراك، چەند خواردن،چی خواردن، چۆن خواردن. هەر كەسێك رۆژانە بڕێكی دیاریكراوی لە خۆراك پێویستە بە پێی كار و پیشە و جوولە و تەندروستی گشتی، بە مانایەكی دیكە بڕێكی دیاریكراوی وزە(كالۆری) و بڕی دیاریكراوی لە مادە خۆراكییە گر&am
2010-01-16كۆبوونەوەی گاز لە ریخۆڵە و گەدە دا
كۆبوونەوەی گاز لەریخۆڵە و گەدەدا مانای جیاوزی بۆ كەسانی جیاواز هەیە، هەموو كەسێك دوچاری دەبێت بەڵام كۆئەندامی هەرس توانای رزگاربوونی لە گازەكان هەیە. زۆر جار گەدەی كشاو بە رێگای دەمەوە لە گاز رزگاری دەبێت. گەدەی كشاو لەبەر گاز دەبێتە هۆی ناڕه حەتی یان سك ئێشە لەبەر قووتدانی بڕێكی زۆری هەوا. ئه مه ش روود&a
2010-01-13پـــه‌شــــــیمانــــــــــــــــم .. هۆنراوه ی خالید قه‌ڵادزه‌یی
پـــه‌شــــــیمانــــــــــــــــم
وا تێ مه گه وه‌کو جاران که خۆ م بکه م به قوربانت
په شیمانم له و ڕۆژانه ی که ئه م گه زی لێوه‌کانت
من نه فام بووم له ئاست تۆ دا دڵم دایه ده‌سته وه
تۆ بارانی خاکی من نیت .گوڵی هیوام ئاو ده‌یته وه،
من ناتوانم جارێکی تر، ده‌رگای دڵمت بۆ واڵا که م
وه‌کو سێبه ر له گه ڵتا بم ش
2010-01-12گووگڵ هانده‌كه‌ی خۆی نمایشكرد
كۆمپانیای گووگڵ هانده تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی، به‌ناوی نیكسوس 1 (Nexus One)
نمایشكرد‌و یه‌كه‌مین هه‌نگاوی خۆی له پیشه‌سازی مۆبایل له مێژوودا تۆماركرد.
ئه‌و هانده كه به ئامانجی ركه‌به‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستترین هاندی هۆشمه‌ندی جیهان، واته ئایفۆن درووستكراوه، ته‌نیا له‌رێگه‌ی فرۆشگا ئۆنل&
2010-01-11كیت وینسڵت
كیت وینسڵت - جه‌نیفه‌ر گارنه‌ر - كیفه‌ر سوترله‌ند - وه - چیر - هاتنه‌ریزی ئه‌و كه‌سه به‌ناوبانگانه‌ی كه خه‌ڵاتی (گۆڵده‌ن گڵۆپ) ده‌ده‌نه براوه‌كانی ئه‌و خه‌ڵاته. پێشتر (نیكۆل كیدمه‌ن) له‌گه‌ڵ (سام وه‌رتینگتۆن)، ئه‌كته‌ری فیلمی پڕفرۆشی (ئاواتار)، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ڵبژێردرابوون. به‌پێی هه
2010-01-11تـــــاراوگــــه.. هۆنراوه ی خالید قه‌ڵادزه‌یی
تـــــاراوگــــه
به ڵێن بێ ئیتر! که له بیری بکه م ووڵاتی به سته ڵکو به فرو باران
به تاسه وه‌م بۆ خاکی جوانی مناڵیم، که چه نده پڕ بوله جێ ژووان
من باڵداری وه‌رزی جوانی بووم، نه ک ئی زریان‌و و شسته و ڕه‌هێڵه
کێ فێری کردم تا ئه بت ته نیا بم ، خۆ دڵم به خۆشه ویستی فێره
وا بڕیاره گشت یاده‌وه‌ریو دڵی نامۆم ، &
2010-01-11كچێكی 12 ساڵان
له وڵاتی سعودیه باوكێك كچه 12 ساڵانه‌كه‌ی خۆی به‌زۆر دا به پیاوێكی 80 ساڵان. له‌مباره‌وه میدیاكانی سعودیه ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه ئه‌م پیاوه ته‌نها بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره كچه 12 ساڵانه‌كه‌ی خۆی به بڕی 80 هه‌زار ریالی سعودی فرۆشتۆته پیاوێك كه ته‌مه‌نی 80 ساڵه. ئه‌مه‌ش ده‌نگۆیه‌كی زۆری له سعو&
2010-01-10رۆنالدۆ و رۆبه‌رتۆ كارلۆس
هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ى پێشووى یانه‌ى ریال مه‌درید ، رۆنالدۆ و رۆبه‌رتۆ كارۆلۆس كه ئێستا یارى بۆ یانه‌ى كۆرنتیازى به‌رازیلى ده‌كه‌ن ده‌گه‌رێنه‌وه یاریگاى سه‌نتیاگۆ برنابیۆ له مانگى ئابى داهاتوو به‌لام ئه‌مجاره‌یان یارى بۆیانه‌ى كۆرنتیاز ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌بۆنه‌ى سه‌د ساله‌ى دامه‌زرا&a
2010-01-10فه‌یس بووك
ئه‌وه لای هه‌موومان روون و ئاشكرایه كه له‌دنیای ئه‌مڕۆماندا پێشكه‌وتنێكی زۆر رۆژ له‌دوای رۆژ به‌به‌رچاومان ده‌كه‌وێت به‌تایبه‌تی له‌دنیای داهێنان و دۆزینه‌وه‌و ته‌كنه‌لۆژیادا، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی جیهان كێشه‌كانیش رۆژ به‌ڕۆژ له‌زیادبووندان یه‌كێك له‌و پێش&
2010-01-09سه‌یر و سه‌مه‌ره
قوتابخانه‌یه‌ك به لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه دروستكراوه
كه‌نه‌دی جۆن لامۆری پیاوێكه خه‌ڵكی وڵاتی تایوانه، ئه‌م پیاوه به‌هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی به لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه توانی قوتابخانه‌یه‌كی بچووك دروست بكات. لامۆری كه ته‌مه‌نی 56 ساڵه و خۆی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌ندامن له یه‌كێتی ژینگه̴
2010-01-08نامه‌یه‌ک بۆ دایک
تازه ترین ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی بێژ ئسماعیل ئه همه د به ناوی (نامه یه ک بۆ دایک) بلاوکرایه وه. ئه م گۆرانیه له هۆنراوه‌ی هێمن ره ووف و میلۆدی هۆگر عه‌زیز ،کامیرا یاسین قه‌ره داخی و مۆنتاژکردنی خالید موباره‌ک وه نواندنی که ژال هه مه فه ره جه. کاری ئه م ڤیدیۆ کلیپه له ولاتی سویسرا ئه نجام دراوه.
&
2010-01-01ساڵی نوێتان پیرۆز بێت
به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی زاینیه‌وه،جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته ی
خوێنه‌رانی خۆشه‌ویستی ماڵپه‌ڕی گه رده لوول ده‌كه‌ین ،هیوادارین ساڵی نوێ
ساڵی خۆشی و به خته وه ری بێت بۆ هه‌موو كوردێك ،ساڵی به‌دیهاتنی
ئاواته‌كانتان بێت.
به رێوه به رانی ماڵپه‌ڕی گه رده لوول
به رێوه به رانی ماڵپه‌ڕی گه
Mediakan